دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق





میترۆ، NRT2
بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی سایتەکان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە.

بەپێی نوێترین ریزبەندیی پێگەی ئەلێکسای تایبەت بە ڕیزبەندی سایتەکان لە جیهاندا، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمە و پڕخوێنەرترین دیجیتاڵ میدیایە.

لە ریزبەندەکەدا ئێن ئاڕ تی لە دوای هەریەک لە سایتەکانی گوگڵ، یوتیویب، شەبەکەتی، فەیسبوک و یاهوو دێت و بەوپێەش دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەر ئاستی سایەتەکانی عێراق پلەی یەکەمی گرتووە.

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی؛ دوانگەیەکی سەرەکیی ئەلیکترۆنییە لە پێنج ماڵپەر و دوو ئەپڵیکەیشن پێکھاتووەو بەزمانەکانی کوردی (سۆرانی، بادینی) و عەرەبیی و ئینگلیزیی پەخشدەکات و لە ساڵی ٢٠١١دا دامەزراوە.



PM:12:04:19/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌