میترۆ
ئەمڕۆ سێ شەممە سەنتەری میترۆ میوانداری بەڕێوەبەری كارگێڕی زانكۆی سلێمانی حەسەن باقری كرد تا لە نزیكەوە نوێنەرانی دەزگاكانی راگەیاندن و رۆژنامەنوسان گفتوگۆ بكەن.
ئامانج لە دیدارەكە وەك بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە دەسپێكی بەخێرهاتن باسی كرد، بۆ كرانەوەی زیاتری دامهزراوەكانە بە رووی زانیاری كە فاكتەری گرنگی پرنسیپەكانی شەفافییەت و لیَپرسینەوەو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵین.
لەو دیدارە هەم رۆژنامەنوسان و هەمان میوانی دیدارەكە حەسەن باقر باسیان لە میكانیزمەكانی لێكتێگەیشتنی نێوانیان كرد و ئەو پێشنیازانەی لەلایەن رۆژنامەنوسانەوە خرانە روو بە هەند وەربگیرێت.