پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌فه‌رمانی‌ بارزانی‌ هێرشی‌ راگه‌یاندنی‌ راگرت





میترۆ
گوته‌بێژی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بۆ خزمەتی پرۆسەی سیاسی و هەڕێمەکەمان و، بۆ رەواندنەوەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی هاوڵاتیانی خۆشەویست، لەم بەرە بەرەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەدا، هەموو جۆرە گوتار و نوسینێکی گرژ، کە پێی دەگوترێ هێرشی راگەیاندن لە تەواوی دامودەزگاکانی پارتیمان یەک لایەنانە لە ئەمڕۆوە (۳ی٦ی۲٠۱۹) وە رادەگیرێ. 


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست میترۆ كه‌وتووه‌ راشی‌ گه‌یاندووه‌: بەداخەوە لە ئاکامی گوتار و نووسینی پێشتری چەند کەسێکی باڵا دەست و بەشێک لە راگەیاندنەکانی یەكێتی نیشتمانی کوردستان کە بە زمانی زبر و دوور لە ئەتەکێتی سیاسی و راگەیاندن هێرشیان کردە سەر کەسایەتی و پارتیشمان، گرژی لە راگەیاندنەکانەوە دروست بوو. 


ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: 

راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە...

ئەم بارودۆخە هەستیارەی ناوچەکە و عێراق بەگشتی و، کوردستان بە تایبەتی، کەشێکی ئارام و تەحەمول و لەخۆبردوویی زیاترمان لێ دەخوازێ. 

بەداخەوە لە ئاکامی گوتار و نووسینی پێشتری چەند کەسێکی باڵا دەست و بەشێک لە راگەیاندنەکانی یەكێتی نیشتمانی کوردستان کە بە زمانی زبر و دوور لە ئەتەکێتی سیاسی و راگەیاندن هێرشیان کردە سەر کەسایەتی و پارتیشمان، گرژی لە راگەیاندنەکانەوە دروست بوو. 

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بۆ خزمەتی پرۆسەی سیاسی و هەڕێمەکەمان و، بۆ رەواندنەوەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی هاوڵاتیانی خۆشەویست، لەم بەرە بەرەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەدا، هەموو جۆرە گوتار و نوسینێکی گرژ، کە پێی دەگوترێ هێرشی راگەیاندن لە تەواوی دامودەزگاکانی پارتیمان یەک لایەنانە لە ئەمڕۆوە (۳ی٦ی۲٠۱۹) وە رادەگیرێ.

مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣ی٦ی٢٠١٩

هاوكات كۆمه‌ڵێك له‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیاندا داوایان له‌ هه‌ردوو حیزبی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان كرد كه‌ هەڵمەتی راگەیاندن دژ بەیەك رابگرن. 


ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ رێكخراوه‌كان: 
ماوەی چەند رۆژێكە لە راگەیاندنی رەسمی و سێبەرو پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی پارتی و یەكێتی هەڵمەتێكی فراوانی راگەیاندن دژ بە یەكتری بەڕێوەدەبەن.

ئێمە وه‌ك ئەو رێكخراوانەی لە خوارەوە ئیمزامان كردوە درك بەوە دەكەین كە ئەوەی بە دەرئه‌نجام لە ناكۆكییەكانی ئەواندا بەرهەم دێت، دوبەرەكی قوڵ و جەمسەرگێری و قەیرانی زیاتری كۆمەڵایەتی و ئابوری لێدەكەوێتەوە، كە هاوڵاتییانی كوردستان باجەكەی دەدەن.

ئەم رێكخراوانەی ئیمزامان كردوە داوا لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دەكەین هەڵمەتی راگەیاندن دژ بە یەكتری رابگرن و دەستبەجێ بچنەوە سەر مێزی گفتوگۆكردنی بنیاتنەرانە بە ئامانجی پەڕینەوە بۆ قۆناغێكی نوێ كە خزمەت بە دۆخی ناهەمورای كوردستان و هاوڵاتیانی بكات.




• سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان
• رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO
• رێكخراوی ئاشتی و ئازادی
• رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان
• رێكخراوی نیشتمانی هەمەجۆر
• كۆمەڵەی ئافره‌تانی كوردستان
• رێكخراوی نیشان بۆ هۆشاری تاك
• لیستی پیشەیی مامۆستایان
• رێكخراوی سازانی رەنگەكان
• رێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراتی كورد
• یەكێتی لاوانی كوردستان
• یەكێتی گشتی قوتابیان
• دەزگای زاری كرمانجی بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن
• رێكخروای وار بۆ پاراستنی ژینگە
• رێكخراوی سەراورد بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
• ئەنیستۆیتی ئابوری بە ژمارە
• رێكخراوی بیمە
• رێكخراوی چەپك بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
• تۆڕی رێكخراوە ناحكومییەكانی سۆران
• رێكخراوی فریاكەوتنی میلی PAO
• رێكخراوی بەهرەی ژنان TWO
• رێكخراوی فریاگوزاری مرۆی شکۆی نیشتیمان
• سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان
• رێكخراوی NLP بۆ راهێنان و راوێژكاری 
• رێكخراوی پێشەنگ بۆ گەشەپێدانی بواری رۆشنبیری
• رێكخراوی مناڵانی دێكانی كوردستان
• رێكخراوی كورد فۆڕ
• رێكخراوی بەندی 19
• هاوپەیمانی ژنان بۆ عێراقێكی دیموكراسی
• رێكخراوی برادۆست بۆ گەشت و گوزار
• دەزگای واڤین بۆ پرسەكانی ژن
• رێكخراوی هاریكاری مرۆیی
• رێكخراوی میدیا
• رێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
• رێكخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی كەلتوری مەدەنی
• پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان
• رێكخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی 
• رێكخروی مۆم بۆ گەشەپێدانی خێزان
• رێكخراوی لانەی مناڵانی كوردستان KCN
• رێكخراوی داركەر بۆ پەرەپێدانی دیموكراسیەت
• رێكخراوی رۆشنگەری بۆ پیادكرنا دیموكراسییەتێ
• رێكخراوی ئاراستەی نوێ بۆ شەفافییەت و دیموكراسی و بنبڕكردنی گەندەڵی
• رێكخراوی شارباژێر بۆ پەرەپێدانی توناكانی گەنجان
• كۆمەڵەی رۆشنبیری لاوانی تانجەرۆ
• رێكخراوی رۆشنبیری كورد
• كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی(حشك)
• رێكخراوی هەستیار بۆ رۆشنبیری تاك
• رێكخراوی نوێ
• رێكخراوی چاوی ئەمرۆ بۆ چاودێری كاری رۆژنامەوانی

سه‌رنج: 
كراوەیە بۆ پشتیوانی زیاتری رێكخراوەكان 
پاشان تازە دەكرێتەوە



PM:01:33:03/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌