میترۆ
لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم كه ئه‌مرۆ له‌هۆڵی سه‌عد عبداللە له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، رێگری له ده‌یان رۆژنامه‌نووس و ده‌زگای راگه‌یاندن و ئاژانسه جیهانیه‌كان كرا.
ئاڤان فارس نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له هه‌ولێر رايگه‌یاند: سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن بەبێ جیاوازی بانگھێشتکرابوون بۆ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، بەڵام رێگەیان پێ نەدرا بڕۆنە نێو ھۆڵی بەرێوەچوونی مەراسیمەکە.
وتی" جیاکاری لەنێوان کەناڵەکان کرا، جگە لە چەند کەناڵێک کە رێگەیان پێ‌درابوو روماڵی ئه‌و مه‌راسیمه بكه‌ن، رێگری لە دەیان کەناڵی ناوخۆیی و دەرەکی و ئاژانسی بیانی کرا لەوەی بچنە ھۆڵه‌كه‌وه بۆ روماڵی سوێندخواردنه‌كه.
نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، وه‌كو سه‌نته‌ری میترۆ لە ٩ بەیانی لە ھۆڵی سەعد عبداللە، لەو ھۆڵانەی سکرینی گواستنەوەی مەراسیمهكهی دههگواستهوه لە نزیکەوە لەگەڵ ھەموو ئەو گلەییانە بوو کە رۆژنامەنووسان لە سەرپەرشتیارانی مەراسیمهكه ھەیانبوو.
ئاڤان فارس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه، جارێ یەکەم نییە رۆژنامەنووسان بەمشێوەیە پەراوێز دەخرێن، لەکاتی بەرێوەچوونی مەراسیم و بۆنە گرنگ و ھەستیارەکاندا.
هاوكات به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆژنیوز دوێنێ 9ی حوزه‌یران لایه‌نه پهێوهندیدارهكانی پارێزگای هه‌ولێر ئاگاداری ئاژانسی رۆژنیوزیانكردۆتهوه كه به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌كات.
ئاژانسی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو كه، بەڕای چاودێران والێکده‌درێته‌وه کە هۆکاری قەدەغەکردنی ڕۆژنیوز بۆ ڕووماڵی سوێند خواردنەکە پەیوەندی بە هاتن و بەشداریکردنی وەزیری دەرەوەی تورکیاوەیە لەو مەراسیمەدا.