رۆژنامەنووسێكی هەرێم لە توركیا دەستگیركرا






میترۆ، میللەت
رۆژنامەنووسێكی هەرێمی كوردستان لە میانی سەردانێكیدا بۆ توركیا دەستگیركرا.

رۆژنامەنووس رێباز مەجید كە بۆ دەنگی ئەمریكا كار دەكات، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند هەفتەی رابردوو لە میانی سەردانێكیدا بۆ توركیا لە فڕۆكەخانەی ئەو وڵاتە دەستگیر كراوە.

روونیشیكردەوە كە دوای گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانە، پۆلیسی توركیا ئەو و ژمارەیەك كوردی هەرێمی كوردستانیان دەستگیركرد.

رێباز ئەوەشی خستەڕوو كە پۆلیسی توركیا بۆ ماوەی سێ كاتژمێر لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كردووە و مۆبایل و هەژمارەكانیان لە سۆشیاڵ میدیا پشكنیوە و دواتر ئازادیان كردووە.

راشیگەیاند پۆلیسی توركیا بە دوای وێنەی ئاڵای كوردستان و جلوبەرگی كوردیدا دەگەڕان و دوو گەنجیشیان بەو هۆیەوە سنوورداشی هەرێم كردەوە.


AM:10:26:11/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌