میترۆ، NRT
به‌مه‌به‌ستی روماڵی گڕگرتنی بۆرییەکی نەوت لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان کەرکوک ـ سلێمانی، له پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگری له تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی و چه‌ند كه‌ناڵی دیكه كرا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە کاتی ڕووماڵی ڕووداوەکە و گڕگرتنی بۆرییە نه‌وته‌كه هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا تیمی ئێن ئاڕ تی لە نزیکەوە وێنە بگرێت و روماڵ بكات.
ئه‌و په‌یامنێره‌ی ئێن ئاڕتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، بۆ ماوه‌یه‌ك هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كامێرا و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانماندا گرت.
وتیشی: هێزه ئه‌منیه‌كان رێگریان له‌چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه‌ش كردووه كه روماڵی ئه‌و رووداوه بكات.