ئەنجوومەنی ئاسایش توندوتیژی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی لە سوودان ئیدانە دەکات





میترۆ، AA

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئیدانەی ئەو توندوتیژییانە دەکەین کە بە ئەم دواییانە بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی لە سوودان ئەنجامدراوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیادا کاردانەوەی نیشانداوە سەبارەت بە گرژییەکانی سوودان.

لە راگەیەندراوەکەدا، داواکراوە کە ھەرچی زووە توندوتیژییەکان بەرامبەربە خەڵکی مەدەنی لە سوودان رابگیرێت و رێزیش لە مافەکانی مرۆڤ بگیرێت.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی لەوەشکردووە، جێگەی نیگەرانییەوە کە لە میانی توندوتیژییەکان ئەم دواییەی سوودان، ژمارەیەک کەس بوون بە قوربانی، دەبێت ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر بەوردی لێکۆڵینەوە لە توندوتیژییەکاندا بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ھانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس دراوە کە بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی ئەو ھەوڵانەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ھەرێمیی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی قۆناغی راگوزەر لە سوودان خراونەتەگەڕ.

لە کۆتاییدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پابەندە بە یەکپارچەیی و سەربەخۆی سوودان.

لە رۆژی دووشەممەی ھەفتەی رابردووە ھێزە ئەمنییەکانی سوودان گۆڕەپانی مانگرتووەکانیان لە ناوەڕاستی خەرتومی پایتەخت گەمارۆدا و بە زەبری ھێز دەستیانکردووە بە بڵاوەپێکردنی بە خۆپیشاندەران.

خۆپیشاندەران داوا لە ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر دەکەن، دەسەڵات رادەستی حکوومەتێکی مەدەنی بکات.



PM:12:33:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌