میترۆ، ده‌نگی ئه‌مریكا
هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسیان به‌پله‌ی رائید ده‌ستگیركردووه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر كچێكی دانیشتووی شاره‌كه.
رێكخراوه‌كانی بواری ژنان له‌كه‌ركوك، سه‌رقاڵی به‌دواداچوونن بۆ دۆسیه‌ی ئه‌و كچه‌ی كه له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسه‌وه ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر.
له گفتووگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، سرود ئه‌حمه‌د به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی رێكخراوی ئه‌مه‌لی عێراقی، ده‌ڵێت،"له‌گه‌ڵ پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر خه‌تین، چونكه ده‌ست درێژیكاره‌كه رائیدی پۆلیسه و له‌بری پاراستنی كچه‌كه، كه‌چی ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ری."
به‌بڕوای به‌رپرسی رێكخراوی ئه‌مه‌لی عێراقی له‌كه‌ركوك، ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچان و ژنان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پۆلیسه‌وه خه‌ڵك نا‌ئومێد ده‌كات، وتی"هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه، سه‌رۆك عه‌شیره‌تی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیس كه عه‌ره‌به، حاشایان لێكردووه، ئه‌مه كارێكی باشه‌و مانای هۆشیاربوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه."
به‌رپرسی رێكخراوی ئه‌مه‌لی عێراقی، پێیوایه كارمه‌ندانی حكومه‌ت جێگه‌كانیان هه‌ستیاره و خه‌ڵك متمانه‌ی پێ یانه، وتی"ئه‌و كچه‌ی ده‌ست درێژی كراوه‌ته سه‌ر، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كه سه‌ركه‌وتووه، چونكه پله‌ی هه‌بووه."
ده‌رباره‌ی رێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كچان و ژنان له‌كه‌ركوك،سرود ئه‌حمه‌د وتی"ده‌ستدرێژی هه‌یه و رێژه‌كه‌ش زۆره، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر كچان و ژنان و منداڵان، ئه‌مه كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر ژنان."
وتیشی"ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر كچان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه متمانه ناهێڵێت، ئایا چیتر ده‌توانن بڕۆن لایان سكاڵا تۆمار بكه‌ن له‌كاتێكدا گه‌ر كێشه‌یان هه‌بوو."
سرود ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد خیانه‌تی هاوسه‌رگیری و لێدان و هێنانی ژنی دووه‌م و سێیه‌م بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌كه‌ركوك، وتی"حاڵه‌تێكی نامۆتر سه‌ریهه‌ڵداوه، كه په‌یوه‌ندی نێوان كچانی گه‌نج له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یاندا درزی تێكه‌وتووه، ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێت كچان هۆشیار بكه‌ینه‌وه تا بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان بكه‌ن.