سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان كۆبووه‌
PM:03:07:22/06/2019

میترۆ


به‌یانی‌ ئه‌مرۆ سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ (توانا كه‌مال) سه‌ردانی‌ ئۆفیسی‌ گشتی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆی‌ له‌ سلێمانی‌ كردو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووسان كۆبووه‌. 

له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێكی تایبەت بە مافی زانیاری و كێشەی رۆژانەی رۆژنامەنوسان لەگەڵ فەرمانگەكانی حكومەت كرا و لە نزیكەوە رۆژنامەنوسان و سەرۆكی شارەوانی گفتوگۆیانكرد بە ئامانجی باشكردنی پەیوەندی رۆژنامەنوسان و دەزگا بەرپرسەكان.