پێشوازی لە خاتوو خانم لەتیف



لە سەنتەری میترۆ پێشوازیمان كرد لە خاتوو خانم لەتیف راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆمار بۆ كاروباری ژنان

سوپاسمان كرد بۆ ئامادەبوونی لە چالاكییە هاوبەشەكەی رێكخراوی ئینتەرنیوز و سەنتەری میترۆ و هاوبەشەكانی لە پرۆژەی "دەنگەكانمان" كە لە رۆژانی رابردودا لە شاری هەولێر راگەیندرا.

باسمان لە رەوشی رۆژنامەنوسانی ژن كرد لە عێراق و كوردستان و چۆن لە پرۆژەی "دەنگەكانمان" كە لە لایەن (SIDA) wedish International Development Cooperation Agency بودجەی بۆ تەرخانكراوە، لەلایەن رێكخراوی ئینتەرنیوزی ئەمریكی و سەنتەری میترۆ و هاوبەشكانیەوە جێبەجێدەكرێت ، كەسانی كاریگەر دەستنیشاندەكرێن و مەشقیان پێدەكرێت تا ئامادەبكرێن بۆ ناوەندەكانی بڕیاری دامەزراوەكانی میدیا.

هەوەها تیشكی خستە سەر رۆڵی سەرۆك كۆماری عێراق و بەرنامەكەی لە بواری یەكسانی و مافەكانی ژن و گرنگی پشتیوانیكردنی بەرنامەكەی.

خانم لە سەرەتای ساڵی 2000 وەك چالاكوانێكی داكۆكیكار لە مافی ئافرەتان دەركەوتووە و لە ساڵی 2002 رێكخراوی ئاسودەو سەنتەری پارێزگاری لە ژنان دروستكردوە. 
ئەندامی چەند رێكخراو و هاوپەیمانی نێودەوڵتیە، لە 15 هەمین خولی خەڵاتەكانی ڤایتڵ ڤۆیسز، دەنگە كاریگەرەكان، لە ئەمریكا، بە هاوبەشی لەگەڵ سێ ژنی تردا، خەڵاتی مافی مرۆڤی بۆ ساڵی 2015 پێدرا. ساڵی 2019 بووە بە راوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆمار.

بونی كەسایەتی سەركەتووی وەك خانم لەتیف لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، هەنگاوی گرنگە بۆ بایەخدانی زیاتر بە مافەكانی ژنان و پرسی یەكسانی، ئێمە پشتیوانی دەبین. 
سوپاسی ئەكەین كە پشتیوانی خۆی بۆ ئامانجەكانی سەنتەر دەربڕی و بەڵێنی هاوكاری پێداین لە جیبەجێكردنی پرۆژەی "دەنگەكانمان" بە تایبەت ئەو بەشەی كە پەیوەندیارە بە دروستكرنی Data base داتابەیسێك بۆ ژنە سەركەوتووەكانی عێراق لە هەموو بوارەكاندا.


AM:11:35:29/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌