جیاكاری و بەربەست بەرامبەر بە كۆمپانیای چەتر بۆ كاری میدیایی رەتدەكەینەوە



2ی تەموزی 2019: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان سەركۆنەی ئەو جیاكاری و بەربەستانە دەكات كە بەرامبەر بە كۆمپانیای چەتر بۆكاری میدیایی ئەنجام دەدرێت، داوایش دەكات ئازادی كاری میدیایی بۆ هەموان بە بێ جیاوازی وەك یەك فەراهەمبكرێت، نیگەرانین لە مامەڵەی هێزەكانی ئاسایش لەگەڵ كۆمپانیای چەتر.

رۆی 1 ی تەموزی 2019 بە مەبەستی ئامادەكردنی بەرنامەیەكی كۆمەڵایەتی ستافێكی كەناڵی ئاریان لە بازگەی كەلار لەلایەن ئاسایشی بازگەكەوە بۆ ماوەی 3 كاتژمێر رایاندەوەستێنن و دواتر ئاگادار دەكرێنەوە كە بۆیان نییە بێنە ناو شاری كەلار.

بەهرە عومەر پێشكەشكاری كەناڵی ئاریان بە میترۆی وت " لە كاتی گەیشتنمان بە بازگەی كەلار بسەرەتا بە بیانوی نەبونی مۆڵەت رێگەیان نەدا داغڵببین، دواتر مۆڵەتەكەمان پیشاندان و پەیوەندیمان بە بەرپرسی بازگەكەوە كرد بەڵام پێی راگەیاندین كە ئێمە بۆمان نییە بێینە ناو شاری كەلار".

بەهرە عومەر وتیشی " دواتر لەلایەن قائمقامی كەلارەوە ئاگاداركراینەوە كە بۆ رۆژی بەیانی بێینەوە شاری كەلار و هیچ كێشەیەكمان نیە بەڵام رۆژی 2 ی مانگ كە رۆشتینەوە دیسان لە هەمان بازگە رێگەیانەدا داغڵبین و پێیان وتین ئێوە قەدەغەن."

صلاح خدر كارمەندی كۆمپانیای چەتر بە میترۆی وت" ئێمە دوو مۆڵەتمان هەیە یەكێكیان لەساڵی 2009 لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوەی كەشیان مۆڵەتێكە لەلایەن ئاسایشیەوە بۆمانكراوە كە لە بازگەكان بتوانیین بە بێ كێشە هاتوچۆ بكەین، بەڵام سەرەڕای بونی ئەو دوو مۆڵەتە بۆ ماوەی چەند مانگێكە لە هەندێك ناوچەی كوردستان رێگریمان لێدەكرێتو نایەڵن كاری میدیای خۆمانبكەین و دواترینیان ئەم روداوەی بازگەی كەلار و دەستبەسەراگرتنی ئامێرە رۆژنامەوانیەكانمانە لە گوندی توەسپی".

هاوكات قائیمقامی كەلار لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆژنیوز رایگەیاندوە كە لە لایەن ئاسایشەوە ئاگاداركراوەتەوە كە كۆمپانیای چەتر بۆی نیە بێتە نێو شاری كەلارەوە.

سەنتەری میترۆ سەركۆنەی ئەو جیاكاری و بەربەستانە دەكات كە بەرامبەر بە كۆمپانیای چەتر بۆكاری میدیایی ئەنجام دەدرێت، داوایش دەكات ئازادی كاری میدیایی بۆ هەمووان بە بێ جیاوازی وەك یەك فەراهەم بكرێت.

هەروەها نیگەرانی خۆمان لە مامەڵەی هێزەكانی ئاسایش لەگەڵ كۆمپانیای چەتر دەردەبڕین و داوا دەكەین كە رێز لە یاسای كاری رۆژنامەنوسی بگرن.

•سه‌نته‌ری میترۆ له‌ ئابی 2009 به‌ هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس و به‌رگریكاری مافی مرۆڤه‌وه‌، به‌ هاوكاری رێكخراوی په‌یمانگای رۆژنامه‌نوسانی جه‌نگ‌و ئاشتی دامه‌زاروه‌، به‌ ئامانجی چاودێری ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق.

•میترۆ به‌ پێی یاسای رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 2011 دامه‌زراوه‌و مۆڵه‌تی ره‌سمی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌.

•له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ رێكخراوه‌كانی په‌یمانگای رۆژنامه‌نوسانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گه‌لی نه‌رویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی (IMS)، پاڵپشتی كردوه‌.

•سه‌نته‌ری میترۆ چاودێری جێبه‌جێكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره‌ (35)ی ساڵی 2007 و یاسای ژماره‌ (11)ی مافی ده‌سكه‌تنی زانیاری ده‌كات، هه‌روه‌ها چاودێری مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌ پاراستنی مافی ئازادی راده‌ربڕین‌و ئازادییه‌ رۆژنامه‌نوسییه‌كان، له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و رێكخراوه‌كان كارده‌كات به‌ ئامانجی كاركردن‌و بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌ .


PM:02:04:03/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌