رێگری‌ له‌ تیمی‌ رۆژنامه‌وانی‌ كوردستان 24 ده‌كرێت





میترۆ
له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رێگری‌ له‌  تیمی‌ رۆژنامه‌وانی‌ كه‌ناڵی‌ كوردستان 24 ده‌كرێت و رێگه‌ ناده‌ن بچنه‌ ژوره‌وه‌، په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ كوردستان 24یبش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه‌ له‌ پێشدا مۆڵه‌تمان وه‌رگرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچینه‌ ژوره‌وه‌ كاری‌ خۆمان بكه‌ین، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كان رێگه‌یان پێنه‌داین.  


ئارام به‌ختیار په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردستان 24 به‌ میترۆی‌ وت: دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ 3ی‌ ته‌موز، له‌گه‌ڵ وێنه‌گره‌كه‌م به‌رهه‌م جه‌مال، چوین بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ لێدوان وه‌رگرتن له‌ ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه‌ رێگه‌یان پێنه‌داین بچینه‌ ژوره‌وه‌ و لێدوانه‌كه‌مان وه‌رگرین. 

وتی‌: ئێمه‌ له‌پێشدا مۆڵه‌تمان وه‌رگرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچینه‌ ژوره‌وه‌ و لێدوان وه‌رگرین، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كان پێیان ویین به‌بڕیاری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رێگه‌ ناده‌ین هیچ كه‌سێك بچێته‌ ژوره‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌وان ئاگادارمان نه‌كه‌نه‌وه‌. 









AM:10:28:04/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌