6ی ته‌موزی 2019، سەنتەری میترۆ داوا لە ده‌زگا ئەمنییەكان ده‌كات ژیانی رۆژنامه‌نووس زانكۆ بورهان بپارێزن و داوا كاری گشتیش داوا دژی هه‌ڕه‌شه‌كار بجولێنێت.
ئێواره‌ی دوێنێ 5ی ته‌موزی 2019، به‌هۆی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر قاسم ئاغای كۆیه، له‌لایه‌ن باسه‌وانی یه‌كیك له سه‌روك فه‌وجی خه‌فیفه‌ی سه‌رده‌می رژێم هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و دوژمنایه‌تی له رۆژنامه‌نووس زانكۆ بورهان ده‌كرێت.
زانكۆ بورهان رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ به میترۆی وت" له ئه‌كاونت و په‌یجی تایبه‌تی خۆم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ریكڵامێكی چه‌ند خوله‌كیم داناوه سه‌باره‌ت به راپۆرتێك له‌سه‌ر (قاسم ئاغای كۆیه) كه باس له رۆژانی جاشایه‌تی ده‌كات و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا له په‌یجی تایبه‌تی (نوسه‌ر) بڵاو ده‌بێته‌وه".
ئه‌و وتی" ئێواره‌ی دوێنێ 5ته‌موزی 2019، كاتژمێر 7:31 خوله‌ك، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، (فارس قاسم تاهیر مسته‌فا) كوڕی قاسم ئاغای كۆیه نامه‌ی بۆ ناردم و دواتر ته‌له‌فۆنی بۆكردم و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد كه ئه‌و راپۆرته بڵاو بكه‌مه‌وه ده‌بێته دوژمنایه‌تی".
زانكۆ بورهان ئاشكراشیكرد كه، چه‌ند كه‌سێك وه‌كو نه‌وه‌ی قاسم ئاغا خۆیان ناساندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له خۆم و كه‌سوكارم ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌ر دوێنێ شه‌و له بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زور سكاڵای یاسایم له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی قاسم ئاغا تۆمار تۆماركردووه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان داوا لەلایەنە ئەمنییەكان ده‌كات" ژیانی رۆژنامه‌نووس زانكۆ بورهان بپارێزن و داواكاری گشیش داوا دژی هه‌ڕه‌شه‌كار بجولێنێت".
داواش له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و دادگا ده‌كات" به‌زوزترین كات سكاڵای ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رێكاره یاساییه‌كانی ته‌واو بكرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووه بدرێته دادگا و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت".
•سه‌نته‌ری میترۆ له ئابی 2009 به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس و به‌رگریكاری مافی مرۆڤه‌وه، به هاوكاری رێكخراوی په‌یمانگای رۆژنامه‌نوسانی جه‌نگ‌و ئاشتی دامه‌زاروه، به ئامانجی چاودێری ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
•میترۆ به پێی یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2011 دامه‌زراوه‌و مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه.
•له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه هه‌ریه‌ك له رێكخراوه‌كانی په‌یمانگای رۆژنامه‌نوسانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گه‌لی نه‌رویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی (IMS)، پاڵپشتی كردوه.
•سه‌نته‌ری میترۆ چاودێری جێبه‌جێكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره (35)ی ساڵی 2007 و یاسای ژماره (11)ی مافی ده‌سكه‌تنی زانیاری ده‌كات، هه‌روه‌ها چاودێری مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی مافی ئازادی راده‌ربڕین‌و ئازادییه رۆژنامه‌نوسییه‌كان، له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و رێكخراوه‌كان كارده‌كات به ئامانجی كاركردن‌و بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه .