میترۆ، K24
لە روونكردنەوەیەكدا، مەتین دلۆڤان بارزانی رایدەگەیەنێت: "له كاتی رووداوی ته‌قه‌كردن له رێستوڕانتێكی هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێیه‌كیش وه‌ك ده‌یان هاووڵاتیی تر، بۆ خواردنی نیوه‌ڕۆ له‌وێ بووین. سوپاس بۆ خوا كه هه‌موومان سه‌لامه‌ت بووین و به‌رنه‌كه‌وتین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌سی تر به‌ركه‌وتن و بوونه قوربانی".
لە بەشێكی روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "دیاره هه‌ندێ كه‌ناڵی نابه‌رپرسی راگه‌یاندن، هه‌بوونی منیان له‌وێ قۆستووه‌ته‌وه و بۆ مه‌رامی تر، هه‌واڵی بێبنه‌مایان له‌سه‌ر نووسیوه. لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم كه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌م و داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه تۆمار ده‌كه‌م".
دەقی روونكردنەوەی مەتین دلۆڤان بارزانی
له كاتی ڕووداوی ته‌قه‌كردن له ڕێستوڕانتێكی هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێیه‌كیش وه‌ك ده‌یان هاووڵاتیی تر، بۆ خواردنی نیوه‌ڕۆ له‌وێ بووین. سوپاس بۆ خوا كه هه‌موومان سه‌لامه‌ت بووین و به‌رنه‌كه‌وتین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌سی تر به‌ركه‌وتن و بوونه قوربانی.
دیاره هه‌ندێ كه‌ناڵی نابه‌رپرسی ڕاگه‌یاندن، هه‌بوونی منیان له‌وێ قۆستووه‌ته‌وه و بۆ مه‌رامی تر، هه‌واڵی بێبنه‌مایان له‌سه‌ر نووسیوه. لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌م و داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه تۆمار ده‌كه‌م.
خوا كوردستان بپارێزێت..
مه‌تین دلۆڤان بارزانی