پەرلەمانی کوردستان میدیای ئەلیکترۆنی بە یاسا ڕێک دەخات





میترۆ، باسنیوز 
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە پەرلەمانەوە کار بۆ ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی دەکەن و ھۆکارەکەشی ڕوون دەکاتەوە.

موحسین دۆسکی، ئەندام پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ماوەیەکی زۆرە ھەندێک لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن، ڕۆژنامە و میدیای ئەلیکترۆنی، بەبێ ئەوەی ئاسایشی نەتەوەیی لەبەرچاو بگرن، ھەواڵی نادروست بڵاو دەکەنەوە و بابەتی ھەستیار دەورووژێنن کە دەبنە ھۆکار بۆ دروستکردنی دووبەرەکێ و پەرتەوازەیی سیاسی و ئیفلیجیی شیرازەی کۆمەڵایەتی".

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە: "بۆ ئەم مەبەستە لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی میدیا بەگشتی و میدیای ئەلیکترۆنی بەتایبەتی، بە یاسا رێک بخەین و ئیدی ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە ھەواڵی چەواشەکاری بڵاو بکاتەوە".

موحسین دۆسکی گوتیشی: "بو ئەم مەبەستە لە پەرلەمانی کورستان لیژنەی ڕۆشنبیری سەرقاڵی ئامادەکردنی پێشنیازی یاسایەکی تایبەت بەم پرسەن، ھەروەھا ھەوڵ دەدەین لەگەڵ کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تۆڕێکی میدیای سەر بە حکوومەت دامەزرێنین بو ئەوەی ببێتە سەرچاوەی ھەواڵە راستەکان".


PM:01:47:21/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌