دیمەنی منداڵێکی سووریی میدیاکانی جیهانی داگیرکردووە





میترۆ، ناس كورد
دیمەنی منداڵێکی سوری لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی باڵەخانەیەکدا میدیاکانی جیهانی داگیرکردووە، کە تێیدا هەوڵی رزگارکردنی خوشکە بچووکەکەی دەدات و دواتر گیان لەدەست دەدات.



لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکەکانی رژێمی سوریا، شارۆچکەی ئەریحای لە باشووری پارێزگای ئیدلیب بۆردوومان کرد بەهۆیەوە 15 کەس کوژران کە ژمارەیەکیان منداڵ بوون.


بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە لایەن چالاکوانانەوە تۆمارکراون، کچێکی پێنج ساڵان و خوشکێکی بوونەتە ژێر داروپەردووی بینایەکەوە، کە تێیدا کچەپێنج ساڵانەکە سەرەڕای ئەوەی نیوەی جەستەی بووە بە ژێرەوە دەستی خوشکە بچووکەکەی گرتووە تا نەکەوێتە خواروە.


دیمەنەکە کاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا جیهانیەکان دروستکردووە، بەپێی زانیارییەکان کچە تەمەن پێنج ساڵانەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.


بەهۆی بۆردوومانەکەوە 15 کەس کوژراون کە پێنجیان منداڵ بوون، جگەلەوەش دایکی دوومنداڵەکەی ناو دیمەنەکە یەکێک بووە لە کوژراوەکان.

بۆردومانەکە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 24ی تەمموز ئەنجامدراوە تێیدا ناوچەیەکی نیشتەجێ بوونی لە ناوەڕاستی شاری ئەریحا لە باشووری ئیدلب کردووەتە ئامانج.





PM:12:37:28/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌