میترۆ، زه‌مه‌ن
پەر‌له‌مانی كوردستان له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم، له هه‌وڵی دروستكردنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به كه‌یسی گه‌نده‌ڵیدایە له هه‌رێمی كوردستان.
بەگوێرەی پێشنیازی دەستەکە، پێکهاتەو سروشتی دادگاكه جیاواز ده‌بێ له دادگا مه‌ده‌نی و سەربازییەکانی تر‌و له بڕیارداندا تەواو سەربەخۆ ده‌بێ. دوای پێنج ساڵ له ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی دادگایه‌كی تایبه‌ت به كه‌یسی گه‌نده‌ڵی، هه‌نگاوه‌كانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ئاسانتر‌و خێراتر ده‌كات. بۆیه داوایان له لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان كردووه كه له‌ڕێی پرۆژه‌یاسایه‌كه‌وه دادگایه‌كی تایبه‌ت به كه‌یسی گه‌نده‌ڵی دروستبكرێت.
سه‌عید هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان به"زه‌مه‌ن”ی وت: "تێبینیمان له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌بووه، دوای دانیشتن له‌گه‌ڵیاندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وان كێشه‌یان هه‌یه به‌تایبه‌ت له نه‌بوونی دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆدا. بۆیە دوای كۆتایهاتنی پشووی په‌رله‌مان، به پرۆژه‌یه‌ك یان له چوارچێوەی پرۆژه‌یه‌كی تردا کە پێشکەشی دەکەین، پێشنیاز دەکەین دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به كه‌یسی گه‌نده‌ڵی دروستبكرێت. دادگاكه له دادگای مه‌ده‌نی جیاواز ده‌بێ ئه‌و كه‌یسانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ته‌واو ده‌بێت ده‌درێت به‌و دادگایه یه‌كلایی بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دادگاكه سه‌ربه‌خۆییه‌كی دروستی ده‌بێت له بڕیاردان”.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی هه‌بێ، ئه‌وا ده‌توانرێت زیاتر‌و زووتر كه‌یسه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه، ئیجرائاته‌كان جدی تر ده‌بن ئه‌وانیش ئیش‌وكاره‌كانیان له‌به‌رده‌مدا ئاسان ده‌بێ. هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه دادگاكه له پایته‌خت بێت ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد له پارێزگاكانی تریش بكرێنه‌وه”. دڵشاد فایز، وته‌بێژی داواكاری گشتیی هه‌رێم پێشوازیی لەم پێشنیازە دەکات و به "زه‌مه‌ن”ی وت: "دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌یه، پێویسته دادگایه‌كی تایبەتمەندی تایبه‌ت هه‌بێ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی له ده‌سته‌ی ده‌سپاكی لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌كات”. وتیشی: "دادگاكان سه‌رقاڵن‌و لۆدی زۆریان له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی له‌وشێوه‌یه دروستبكرێت ئێمه پشتیوانی ده‌كه‌ین. به دڵنیاییه‌وه دادگایه‌كی تایبه‌ت به كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی كاری یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی خێراتر ده‌كات”.