جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای هەمئاهەنگی دەكات




میترۆ
لە وۆركشۆپی پەیمانگای عیراقی كە لە هەولێر كە بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی هاوبەشە نێودەوڵەتیەكان (Global Partners) رێكیخرابوو ، وژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی نوێنەران وژمارەیەك لە نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ورێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ئامادەی بوون، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەی بوو، بۆ ئێمە وەك سەنتەری میترۆو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، گرنگ بوو.

گرنگ بوو چونكە لە بنچینەوەی پەیوەندی نێوان رێكخراوە مەدەنییەكانی كوردستان بە لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لاوازە، سەرباری بوونی چالاكی كوتلەی كوردی لەو ئەنجومەنە.

لەو چالاكییەدا سێ كۆبونەوە ئەنجامدرا یەكەمینیان هەندێ لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و هەردوو رێكخراوی (Global Partners) و پەیمانگای عێراقی، پاشان رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و ئەندامانی پەرلەمانی عێراقی بە ئامادەبوونی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، سێهەمین كۆبونەوەش بەرپرسی ئۆفیسەكانی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگاكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی.

لەم هەر سێ كۆبوونەوەكە چەخت لە پرسی گرنگ و پەیوەندیدار بە چۆنێتی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان لیژنەكانی پەرلەمان و رێكخراوە مەدەنییەكان و دۆزینەوەی ئامرازی نەرم بۆ ئەم پەیوەندییە.

بە تایبەتیش وەك لە راگەینراوی مەكتەبی جێگری دوهەمەوە باسیلێكراوە" كەمكردنەوە ونەهێشتنی تەگەرەكانی بەردەم كاری لیژنەكانی پەرلەمان ودۆزینەوەی چارەسەری بۆ ئەو گرفتانە، هاوكات تیشكیش خرایە سەر رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەبارەی ئاڵوگۆڕی بیر وڕا ومیكانیزمەكانی هەماهەنگی وهاوكاری هاوبەش لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمان بەمەبەستی پێشخستنی كارەكانیان لەڕێگەی پێدانی زانیاری وداتای پێویس".

د.بەشیر لەمیانەی قسەكانی دا جەختی لەسەر گرنگی رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كرد بۆ یارمەتیدان وپاڵپشتیكردنی كارەكانی لیژنەكانی پەرلەمان ونەهێشتنی ئەو تەگەرە وبەربەستانەی دێنە بەردەمیان لەمیانەی پێشكەشكردنی راوێژی وشارەزایی وپێشنیارەكانیان لەكاتی داڕشتنی یاساكانی پەرلەمان وگرنگیدان بەو پرسانەی كار بۆ باشتربوونی ئاستی ژیانی خەڵك ونەهێشتنی گەندەڵی ودۆزینەوەی دەرفەتی كار ونەمانی بێكاری وگەڕانەوەی ئاوارەكان ووەستان لەڕووی توندوتیژی خێزان ویەكلاییكردنەوەی ئەو گرفتەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ وحكومەتی هەرێمی كوردستان.

وەك سەنتەری میترۆ چالاكییەكە هەلێكی باش بوو بۆ پتەوكردنی پەیوەندییكانمان و هەروەها هەنگاونا بۆ كاری هاوبەشی میترۆو (پەیمانگای عیراقی) و (Global Partners).


PM:12:45:08/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌