ماڵی رۆژنامەنوسێك دەكرێتە ئامانج



سلێمانی، 11ی ئابی‌ 2019: سەنتەری میترۆ سەركۆنەی تەقەكردن لە ماڵی پەیامنێری كوردستان TV لە قەزای قڵادزی دەكات و داوا لە لایەنی ئەمنی دەكات لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بكات، تەقەكەر دەسگیر بكات و بدرێتە دادگا.

شەوی هەینی رابردوو لە كاتێكدا فازڵ عومەری پەیامنێری KTV لەگوندی گردە سپیانی سنووری پشدەر سەرقاڵی مەراسیمی پێشوازیكردن بووە میانەكانی، لەناكاو گوێیان لە دەستڕێژی گولـە بووە.

لە سەرەتای بیستی دەڕێژی گوللە فازیل و میوانەكانی وای بۆ چوون كە فڕكان فڕكانی قاچاخچی و پۆلیسی گومرك بوبێت، تا نیشانەكانی بە ئامانجگرتن و بە ئۆتۆمبێلی میوانەكان و دیواری دەرەوەی ماڵەوەیان، دەردەكەوێت.

فازیل بە میترۆی ووت" 10 بۆ 12 فیشەك بەر ماڵمان كەوتوە، لایەنی ئەمنیمان ئاگادر كردوە، لێپێچینەوە بكات" جەختیكردەوە" تەقەكردنە هەرەمەكی بووە هەر ئەندامێكی خێزانەكەمان یا میوانەكان لە دەرەوە بونایە بەردەكەوتن"

بە پێ قسەكانی پەیامنێرەكەی KTV هەرچەندە لە ناوچەكەیان ناو بەناو بە هۆی كێشەی موڵكایەتی زەوی‌و ئاو تەقە دەبیسترێت، " بەڵام ئێمە لەو جۆرە كێشانەمان نەبووەو لە روی كۆمەڵایەتیشەوە هیچ جۆر كێشیەكمان نەبووە"

هەرچەندە شەوی روداوەكە پۆلیسی قەڵادزێ چونەتە شوێنی روداوەكەو لێكۆلینەوەی سەرتاییان كردوە، بەڵام بە پێ لێدوانی وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بۆ میترۆ " هیچ جۆرە روداوێكی لەو شێوەیە نەهاتۆتنە لای پۆلیس"

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت : سەركۆنەی تەقەكردن لە ماڵی پەیامنێری كوردستان TV لە قەزای قەڵادزێ دەكات و داوا لە لایەنی ئەمنی دەكات لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بكات، تەقەكەر دەسگیر بكات و بدرێتە دادگا.

سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.

میترۆ بە پێی یاسای رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2011 دامەزراوەو مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.

لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا بە پاڵپشتی هەر یەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS) دەنیماركی ، (Internews)ی ئەمریكی، كاریكردوە.


AM:11:57:15/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌