دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: تۆمارکردنی سکاڵا دەکرێتە ئۆنلاین



میترۆ، باسنیوز

گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند لەمەودوا ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە بوارەکانی مافی مرۆڤدا داواکاری و سکاڵایان ھەیە، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین بیکەن و وەڵامیشیان دەدرێتەوە.

 
محەمەد گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە ھەنگاوێکی تازەدا و لەپیناو ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتیان لە کاتی تۆمارکردنی سکاڵا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ئاییندەیەکی نزیک فۆرمێکی ئۆنلاین لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی دەستەوە بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان لە ھەر شار و شارۆچکە و شوێنێکی ھەرێمی کوردستان بێت بێ ئەوەی سەردانی دەستە بکات، سکالای خۆی تۆمار بکات".


گوتیشی: "دوای بەدواداچوون ھەر لەڕێگەی ماڵپەرەوە وەڵامی سکالاکەی دەدرێتەوە کە ھاوکات فۆرمێکی دیکەی سکاڵا بۆ کاتی سەردانی گرتووخانەکان و چاکسازییەکان ئامادە دەکەین بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن بەندکراو و زیندانییەکان".


بەپێی گوتەکانی محەمەد گۆمەشینی ئەو ھەنگاوە لە چوارچێوەی یاداشتی لێک تێگەیشتنی نێوان دەستەی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلانایسی ئەمریکییە.


AM:11:02:19/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌