سلێمانی: هونەرمەندان داوا لە حکومەتی هەرێم دەكەن بە یاسا سنورێك بۆ ناوزڕاندن دابنێن





میترۆ، KNN
بەشێك لە هونەرمەندان و رۆشنبیران بۆ دەربڕینی ناڕەزایی سەبارەت بە هێرش و ناوزڕاندنی هونەر و هونەرمەندان و ئاڕاستەكردنی پەیامێك بۆ سەرۆكایەتیەكانی هەرێم و پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە شەقامی سالم گردبونەوە. 

  
هونەرمەندان لە بەیاننامەیەكدا، ئاماژە بەوە دەكەن: ماوەیەكە هونەرمەندان كراونەتە ئامانج و هێرش دەكرێتە سەریان و ناویان دەزڕێنرێت, ئەمەش لە بیانوی جیاوازدا، خۆی دەبینێتەوە و كاریگەری نەرێنیشی كردوەتە سەر ڕەوڕەوەی كاری هونەریی و هونەرمەندان. هەر لە بەیاننامەكەدا داوایان كردوە: سەرۆكایەتیەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت پەرلەمان، بە یاسا ڕێگری بكات لەناو زڕاندن و هێرش بۆ سەر هونەر و هونەرمەندان.





AM:11:43:19/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌