پێشوازی لە هونەرمەند كەمال هەژار



میترۆ
زۆر خۆشحاڵ بوین بە پێشوازی لە هونەمەندی شێوەكار كەمال هەژار، سوپاسمان كرد بۆ دیارییەكانی بۆ سەنتەری میترۆ، هاتنەكەی دەرفەتێكی خۆش بوو بۆ قسە كردن لەسەر یادەوەریی بەر لە 35 ساڵی گەرەكە ئازیزەكەی كانێسكان.

هەژار لە سوچێكی رەنگاو رەنگی كانێسكان گەلەرییەكی بچوكی هەبوو، جیگەی كاركردنی رۆژانەو هەم بەرهەمەكانی تیا نمایش دەكرد. هەر كەسانێ بەو كۆڵانە تێپەڕ بووبن رەنگی تابلۆكانی كەمال سەرنجی راكێشاوە. 


كەمال هەژاری هونەرمەند سەرقاڵی پێشانگایەكە لە داهاتوییەكی نزیك رادەگەینرێت كە پانۆرامایەكی مێژویی روداوەكانی كوردستانە.


PM:04:03:19/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌