میترۆ، سلێمانی
له شاری هه‌ولێر كۆتایی به خولێكی چوار رۆژه هات، كه تایبه ت بوو به ڕاهێنان له‌سه‌ر نوسینی ڕاپۆرتی هه‌ستیار و به‌رپرسانه له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و ژنان به‌تایبه‌تی، كێشه‌كانی ژنان، توندوتیژی سێكسی؛ له لایه‌ن رێكخراوی ئه‌نته‌ری نیوزی ئه‌مریكی سه‌په‌رشتی كرابوو و سه‌نته‌ری METRO شه‌ریكه له پرۆژه‌كه.
رۆژنامه‌نوس شه‌هین سابیر سه‌باره‌ت به به‌شداری له‌و خوله‌دا له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی نوسیوێتی چوار رۆژ گفتوگۆ‌و هه‌لسه‌نگاندنی رۆلی میدیا له سه‌ر كێشه جێنده‌رییه‌كان و سه‌رنج و تێبینی وخستنه‌رووی ئاماره جیهانیه‌كان و به‌كارهێنانی چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی نوێ و چۆنیه‌تی كاركردن به ستراتیژی نوێ له‌ژانره جیاوازه‌كانی میدیادا كۆتایهات، كه ئامانج لێی كاریگه‌ری میدیایه له‌سه‌ر هۆشیاری كۆمه‌لایه‌تی و ناساندنی جێنده‌ره وه‌ك جیاوازی ره‌گه‌زی و له‌قاڵبدانی ره‌گه‌ز بۆ دیارده‌و كێشه باوه‌كانی كۆمه‌لگه..
له‌كۆتایشدا بروانامه‌ی رێكخراوی نێوده‌له‌تی (Internews)به‌خشرا به میدیاكاره به‌شداربووه‌كان.
ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز به مه‌به‌ستی ڕاهێنان له‌سه‌ر نوسینی ڕاپۆرتی هه‌ستیار و به‌رپرسانه له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و ژنان به‌تایبه‌تی، كێشه‌كانی ژنان، توندوتیژی سێكسی؛ به بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی رزگاربوو وه‌ك قوربانی ئاماژه‌ی پێبكرێت یان لۆمه‌بكرێت. زنجیره‌یه‌ك وۆركشۆپ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان به هاوكاری سه‌نته‌ری میتر ئه‌نجام ده‌دات.
پرۆژه‌كه به ناوی (ده‌نگه‌كانمان ) ئه‌و چالاكیانه‌ی له ناو ئه‌م پرۆژه جێبه‌جێده‌كرێن هه‌نگاوی گرنگن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانای ژنانی میدیاكار و ژنانی سه‌ركوتوو دیاری عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م پرۆژه‌یه له لایه‌ن SIDA Swedish International Development Cooperation Agency سپۆنسه‌ر كراوه كه ئاژانسێكی حكومی سویدیه كار ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری له جیهان و به هاوكاری رێكخراوه ناوخۆییه‌كان كارده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی سوید بۆ گه‌شه‌پێدان له‌سه‌رتاپای جیهان.
ئینته‌رنیوز رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی قازانج نه‌ویسته ساڵی 1982 له ئه‌مریكا دامه‌زراوه له 90 وڵاتی جیهان ئۆفیسی هه‌یه، كار ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دامه‌زراوه‌كانی میدیا له جیهاندا به ئامانجی پێدانی زانیاری راست به خه‌ڵك و به‌زكردنه‌وه‌ی توناكانیان.
بڕیاره 27-30 ئاب، هه‌مان خول له شاری سلێمانیدا به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌و كه‌سانه‌ی خواستی به‌شداربوییان هه‌بو سیڤییه‌كانیان ناردوه و بڕیار له‌سه‌ر ناوی به‌شداربوان دراوه.