ۆرك شۆپی میدیا و جیندەر لە سلێمانی دەستی پێكرد







میترۆ
یەیانی ئەمڕۆ لە هۆلی تایتانكی شاری سلێمانی، ۆرك شۆپی تایبەت بە راهێنان لەسەر نوسینی ئەو راپۆرتانەی كە كێشەكانی كیژان و ژنان بابەتی سەرەكین تیایدا، دەستیپێكردو سێ رۆژ دەخایەنێت.


لەم ۆرك شۆپەدا بەشداربوان راهێنان لەسەر چەمكەكانی جێندوەر، پێشاندانی جێندەر لە میدیادا، ژن وەك بابەتی هەواڵ و دروستكەری هەواڵ وەردەگرن، سەرباری راهێنان و شیكردنەوەی هەندێ نمونە لە میدیای ناوخۆیی و رهێنانی تر لەسەر پرۆسەی لە قاڵبدان و رەخنەی میدیای.


لە دەسپێكی ئەو ۆرك شۆپە، بەڕێوەبەری پرۆژەكە دونیا مه‌ردان تیشكی خستە سەر پرۆژەی دەنگەكان كە Internews بە شەراكەت لەگەڵ (Metro و رێكخراوی ئاشتی و ئازادی) لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێدەكەن ئامانجی گرنگیدانە بە تایبەتمەندی پرسەكانی كیژان و ژنان لە راپۆرتەكانی میدیادا و راهێنانی میدیاكارانە لەسەر نوسینی ڕاپۆرتی هەستیار و بەرپرسانە لەسەر مافەكانی مرۆڤ و ژنان بەتایبەتی، كێشەكانی ژنان، توندوتیژی سێكسی.


هەروەها رۆژنامەنوسی بە توانا (سەرهەنگ حارس) كە وانە لەم ۆرك شۆپەدا دەڵێتەوە ووتەیەكی كورتی پێشكەش كرد و هیوای خواست لەگەڵ بەشداربوواندا پێكەوە بتوانین سود لە یەكتر وەربگرن و دوو دڵ نەبن لە هەر پرسیاركردنێكدا لە چوارچێوەی ئەم بابەتە هەستیارەدا.


Internews شەریكە تازەكەی Metro ، رێكخراوێكی نێودەوڵەتی قازانج نەویستە ساڵی 1982 لە ئەمریكا دامەزراوە لە 90 وڵاتی جیهان ئۆفیسی هەیە، كار دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی دامەزراوەكانی میدیا لە جیهاندا بە ئامانجی پێدانی زانیاری راست بە خەڵك و بەزكردنەوەی توناكانیان.


خولەكەی ئەمڕۆ، پێشتر راگەینرابوو، تا ئەوانەی ویستی بەشداربونیان هەیە ، سیڤییەكانیان بنێرن، بۆیە ژمارەریەكی زۆر لە رێگەی ئیمیلی تایبەت بە خولەكە داوای بەشدارییان كرد.
لەو كۆمەڵەی سڤییەكانیان ناردبوو، رێكخراوی Internews 25 بەشداربووی بۆ ئەم ۆرك شۆپە هەڵبژارد.


بەداخەوە زۆر لە رۆژنامەنوسان یان ئیمەیلیان نەناردوە، پاش تەواوبوونی وادەی وەرگرتنەكە پەیوەندییان پێوەكردوین، یان هەڵەیەك لەناردنی ئیمەیلەكە هەبووە، یان ناردویانەو بۆ ئەم ۆرك شۆپە، ناویان نەهاتۆتەوە، پەیوەندییان پێوە نەكراوە.


بەڵام ئەمە كۆتایی ۆرك شۆپەكان نییەو METRO بە هاوكاری شەریكەكانی بەردەوام دەبێت لە خولی بەهێزكردنی توانای رۆژنامەنوسان و چالاكوانی مافی مرۆڤ. 
ئەم ۆرك شۆپە لە چوارچێوەی پرۆژەی دەنگەكانمان جێبەجێدەكرێت ، ئەو چالاكیانەی لە ناو ئەم پرۆژە جێبەجێدەكرێن هەنگاوی گرنگن بۆ بەرزكردنەوەی ئاست و توانای‌ ژنانی‌ میدیاكار و ژنانی سەركوتوو دیاری عێراق و هەرێمی كوردستان و عێراق.


ئەم پرۆژەیە لە لایەن SIDA Swedish International Development Cooperation Agency سپۆنسەر كراوە كە ئاژانسێكی حكومی سویدیە كار دەكات بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە جیهان و بە هاوكاری رێكخراوە ناوخۆییەكان كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی سوید بۆ گەشەپێدان لەسەرتاپای جیهان.



PM:03:45:27/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌