خولی جێندەرو میدیا كۆتایی هات



میترۆ، سلێمانی

بەڕێوەبەری پرۆژەی دەنگەكانمان كە رێكخراوی ئەنتەرنیوز ئەمریكی جێبەجێیدەكات، رایگەیاند خولەكە دەرفەتێك بوو بۆ ئاشنابوون بە توانای بەشداربووان و وێستگەیەكیش بوو بۆ یەكتر ناسین و لێك نزیكبونەوە.


قسەكانی دونیا مەردان لە كۆتایی  خولی 4 رۆژەی پرۆژەی دەنگەكانمان پێشكەشكرا، كە رێكخراوی ئەنتەرنیوزی ئەمریكی، بە هاوبەش لەگەڵ سەنتەری میترۆ، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی و رێكخراوی رەوان جێبەجێدەكات.


دونیا راگیەاند خۆشحاڵم لە ماوەی ئەم چوار رۆژەی خولەكەدا ئێوەم ناسی و دەرفەتێكی باش بوو بۆ ئاشنابوون بە تواناكانتان ووتی" هیوادارم بەردەوام بن لە پەیوەندی بە یەكترییەوە و بە مامۆستای وانەكە تا بیرورا بگۆڕنەوە لەسەر بابەت و چیرۆكەكان"
هەروەها سوپاسی سەنتەری میترۆی لە بەدواداچونی رۆژانەیان بۆ خولەكە و پەرۆشی سەركەوتنی.
 
Internews شەریكە تازەكەی Metro ، رێكخراوێكی نێودەوڵەتی قازانج نەویستە ساڵی 1982 لە ئەمریكا دامەزراوە لە 90 وڵاتی جیهان ئۆفیسی هەیە، كار دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی دامەزراوەكانی میدیا لە جیهاندا بە ئامانجی پێدانی زانیاری راست بە خەڵك و بەزكردنەوەی توناكانیان.
ئەم ۆرك شۆپە لە چوارچێوەی پرۆژەی دەنگەكانمان جێبەجێدەكرێت ، ئەو چالاكیانەی لە ناو ئەم پرۆژە جێبەجێدەكرێن هەنگاوی گرنگن بۆ بەرزكردنەوەی ئاست و توانای‌ ژنانی‌ میدیاكار و ژنانی سەركوتوو دیاری عێراق و هەرێمی كوردستان و عێراق.


ئەم پرۆژەیە لە لایەن SIDA Swedish International Development Cooperation Agency سپۆنسەر كراوە كە ئاژانسێكی حكومی سویدیە كار دەكات بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە جیهان و بە هاوكاری رێكخراوە ناوخۆییەكان كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی سوید بۆ گەشەپێدان لەسەرتاپای جیهان.



AM:11:01:31/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌