به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی سپێده: بڕیاره‌كه‌ی دادگا پێچه‌وانه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌وانییه
میترۆ، سپێده
به‌هۆی به‌رگریكردن له‌لایه‌نه ئه‌خلاقی و به‌ها باڵاكانی كۆمه‌ڵگه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی سپێده له‌سه‌ر سه‌ماكارانی ناو حه‌ره‌می زانكۆی دهۆك ده‌درێته دادگا، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ش ده‌ڵێت: بڕیاره‌كه‌ی دادگا پێچه‌وانه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌وانییه.
به‌پێی نوسراوێك كه بنكه‌ی پۆلیسی خه‌بات به‌ژماره 111/2019 ئاراسته‌ی كراوه بڕیاره ئه‌مڕۆ عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده له‌دادگا ئاماده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی سپێده رایگه‌یاند: بانگهێشتكردنیان به‌هۆی هێنانی گروپێكی راقیسه‌و نمایشكردنیانبووه له‌نێو حه‌ره‌می زانكۆی دهۆك به‌شێوه‌یه‌ك كه دووره له‌هه‌موو نه‌ریت و به‌هاكایه‌كی ئایینی و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
وتیشی: ئێمه ئاماده‌ین بچینه دادگا‌و به‌رگریكردن و گواستنه‌وه‌ی رای خه‌ڵكی به‌ئه‌ركی میدیایی خۆمان ده‌زانین.
سه‌باره‌ت به‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای دهۆك به‌ڕێوه‌به‌ری سپێده ده‌ڵێت: ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا پێچه‌وانه‌ی یاسای ژماره 35ی 201 ی كاری رۆژنامه‌وانیه چوونكه به‌پێی یاسا نابێت رۆژنامه‌نوس به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی دادگایی بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی گروپێكی سه‌ماكاری سریلانكی له‌لایه‌ن زانكۆی دهۆكه‌وه دوور له هه‌موو به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌عریفیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆ نمایشێكی نه‌شیاویان ئه‌نجامدا راسته‌وخۆ زۆرێك له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و كه‌سایه‌تی ئایینی هاتنه سه‌ر هێڵ و هێنانی گروپێكی له‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشی به‌دوای خۆیدا هێنا.
هاوكات كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده وه‌ك ده‌ربڕی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكی كوردستان كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئایینیه‌و خاوه‌ن به‌هاو ئه‌خلاقیاتی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی له‌ڕێگه‌ی راپۆرتێكه‌وه له‌سه‌ر زاری كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی كوردستان هێنانی گروپێكی له‌و جۆره‌ی ره‌تكرده‌وه.
PM:01:19:02/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوه‌ته‌وه