سه‌نته‌ری میترۆ پێشوازی له بڕیاری وه‌زاره‌تێك ده‌كات
میترۆ
سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند پێشوازی له بریاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه كاری میدیایی له دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر میدیاكاران قه‌ده‌غه كرد.
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه تێیدا هاتووه، ڕوماڵی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كار، قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
دیاری حاجی محمد به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند ئێمه پشتیوانی له نووسراوی ژماره 113 وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین كه تیایدا ڕوماڵی كه‌ناڵه‌كانی له ناو دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌ت قه‌ده‌غه‌كردوه وتی" پاراستنی ژیانی تایبه‌تی سوودمه‌ندان له داوده‌زگا تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه پاساوێكگی ره‌وایه ئێمه پشتیوانی ده‌كه‌ین".
ئه‌و قه‌ده‌غه‌ییه‌ی كاری میدیایی له كاتێكدایه له‌لایه‌ن چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیای له ڕۆژانی جه‌ژن و بۆنه‌كان خانه‌ی به‌ساڵاچووان و منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتان ده‌گوازرایه‌وه، ئه‌وه‌یش كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه له نیشاندانی ئه‌و كه‌سانه.
PM:02:19:03/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه