داوای دیاریكردنی چارەنوس و ئازادكردنی رۆژنامەنوس (بریار محمد) دەكەین
PM:12:01:04/09/2019
میترۆ
گروپەكانی پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربرین لە كۆربەندی كۆمەڵایەتی كوردستان، داوادەكەن چارەنوسی رۆژنامەنوس بڕیار محمد ئاشكرا بكرێت و دەسبەجێ ئازاد بكرێت. 




هەولێر، 4ی ئەیلولی 2019: ئێمە لە سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان و گروپەكانی پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربرین لە كۆربەندی كۆمەڵایەتی كوردستان، داوادەكەین چارەنوسی رۆژنامەنوس بڕیار محمد ئاشكرا بكرێت و دەسبەجێ ئازاد بكرێت.   


زیاتر لە دوو هەفتەیە رۆژنامەنوس بریار محمد لەشاری هەولێر دەستبەسەركراوە بە بێ ئەوەی ماڵباتی ئەو رۆژنامەنوسە زانیاری تەواویان هەبێت لەسەر هۆكارو شوێنی دەستبەسەركردنەكەی.


رێدار محەمەد، برای رۆژنامەنوسەكە راگه‌یاند "پانزە رۆژە بریاری برام دەستگیر كراوە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، سەرەرای چەندین هەوڵمان بەڵام تا ئێستا شوێنی بەندكردنی و هۆكارەكەشی نازانین " جەختیكردەوە " نە ماڵبات و نە پارێزەر كەسی نەبینیوە".


ئێمە وەك رێكخراوی داكۆكیكار لە ئازادی رادەربرین و رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان داوادەكه‌ین "دەسبەجێ چارەنوسی ئەو رۆژنامەنوسە دیاریبكەن و ئازادی بكەن".


دەستبەسەركردن بە بێ روبەروكردنەوەی دەقی یاسایی و شاردنەوەی دەستبەسەركراوان پێچەوانەی ریكەتنامەو جارنامەی مافی مرۆڤ و هەڵس و كەوتكردنە لەگەڵ بەندكراوان و بەتوندی ئیدانەی دەكەین.