سەردانی قونسڵگەری بەیتانیا بۆ سەنتەری میترۆ



میترۆ


ڤینای ئانیكات، ئەم گەنجە باڵابەرزو كەشخەیە بووە بە بەرپرسی تیمی سیاسی قونسڵگەری بەریتانیا لە هەولێر، پێشتر (سارا مارش) لەم پۆستە كاری دەكرد ئەویش دۆستێكی نزیكمان بوو.


ووتی‌ " لە كۆبونەوەكانی ئەم دواییەمدا لە ئامادەبوان گەنجتر بووم، بەڵام دڵم خۆشە لەم كۆبونەوەیە لە خۆم گەنجتر دەبینم".


ڤینای، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدارە كە میترۆ رێكیخستوە لەگەڵ كۆمەڵێك بەرپرسی دامەزراوەی میدیایی و رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی لە شاری سلێمانی و چالاكوان و رۆنامەنوس لە سەنتەری میترۆ .


ئەم دیدارە تایبەت بوو بە یەكتر ناسین لەگەڵ ئێمەدا هەروەها فرسەتێكی باشیش بوو قسەكردن لەسەر هەندێ پرسی گشتی و دۆخی میدیاو كۆمەڵی مەدەنی.


PM:04:11:05/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌