سه‌نته‌ری‌ میترۆ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ كه‌ناڵی‌ كوردستان TV كه‌سوكاری‌ چیایی‌ موسلیح ده‌كات



میترۆ
بەڕێز بەڕێوەبەری كوردستان TV


كەسوكارو هاوڕێی میدیاكار (چیایی موسلیح)


بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی وێنەگری كوردستان TV مان پێگەیشت، كە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە.


بە ناوی سەنتەری میترۆ سەرخۆشیتان لێدەكەین، هیوادارین دوا كۆستی خانەوادەو دوا خەمی هاوڕێ و هاوكارانی بێت


لە دەستدانی كادێرێكی هونەری كە ماوەی 15 ساڵە وەك كامیرامان و وێنەگر لە سەتەلایتی كوردستان TV كاردەكات، خەسارەتی توانایەكی هونەرییە، هیوادارین هاوكارانی بتوانن جێگەی پڕ بكەنەوە


هاوخەمتانین، دوا ناخۆش هەموو لایەك بێت


سەنتەری میترۆ
8ی ئەیلولی 2019


AM:10:13:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌