دیدارەکانی له‌ندن بەردەوامە
میترۆ
گۆڤاری ژن -سەنتەری میترۆ لە له‌ندن سەردانی رێکخراوی ژنانی کورد و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کرد.
دوێنێ 9ی ئه‌یلولی 2019، ئاڤان جاف نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژن سه‌ه‌ردانی رێكخراوی ژنانی كورد و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كرد و لەلایەن سەوسەن سەلیم بەرپرسی رێکخراوەکە و گۆنا سەعید، دەستەی دامەزرێنەر پێشوازی کرا.
له‌و سه‌ردانه‌یدا گفتووگۆ لەبارەی رەوشی ژنی کورد لە ناوەو دەرەوەی کوردستان بەرێوەچوو، ھەمووان کۆک بووین لەسەر خزمەتی ژنی کورد لەرێگەی ھۆشیاری و بەرچاوڕوونیان، لە پێناو کەمکردنەوەی تووندوتیژی دژ بەژنان.
پاشان گۆڤاری ژن چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسی رێکخراوەکە سازکرد بۆ ژمارەکانی گۆڤاری ژن .
سوپاس بۆ خاتوو گۆنا بۆ رێکخستنی دیدارەکە، بۆ خاتوو سەوسەن و میواندارییەکەیان.
AM:11:54:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه