به‌یروت: دیداری‌ یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی و روماڵی میدیای لە بارودۆخی ململانێی به‌ڕێوه‌چوو
PM:01:01:11/09/2019


میترۆ
به‌یانی‌ ئه‌مرۆ 11ی‌ ئه‌یلول، لە بەیروتی پایتەختی لبنان سەبارەت بە یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی و روماڵی میدیای لە بارودۆخی ململانێی چەكداریدا بە پاڵپشتی دارایی یەكێتی ئەوروپا، رێكخراوی Geneva Cal دیدارێكی‌ رێكخست  (ئه‌سعد علی‌ حداد) نوێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بانگهێشتكراوە بۆ ئەم چالاكییە.




پێشتریش ئەسعەد عەلی حەداد نوێنەری سەنتەری میترۆ بۆ دیدارەكە رایگەیاند رێكخراوی (Geneva Call) (بانگەوازی ژنێف) رێكخراوێكە پێشەنگە لە فشار خستنە سەر هێزە چەكدارە نارەسمییەكان بۆ جێبەجێكردنی(رێككەوتنی ژنێف ساڵی 1949) كە هەموو بڕگەكانی باس لە پاراستنی مافە بنەرەتیەكانی مرۆڤ دەكات لە كاتی سەرهەڵدانی جەنگ و داگیركاری.




حەداد باسی لەوەشكرد گرنگی دان بە بریندار و نەخۆش و دیلەكانی جەنگ، و پاراستنی گیانی خەڵكی سڤیل لە مەیدانی جەنگدا یان لەو شووێنانەی كە داگیر دەكرێن شێوازی مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانەی لە دەرەوەی ئۆپراسێونەكانی جەنگدان بە واتای گرنگیدیانە بە مافی ئەوانەی نە دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ هەیە نە بەشدارن تیایدا.




وتی" بە پێیەی كە رۆژنامەنوس بە كەسێكی مەدەنی كە بەشداری شەڕ ناكات وەك جەنگاوەر ئەوە شێوازی مامەڵەی دیاریكراوە" جەختیكردەوە " یەكیك لە دانیشتنەكان میترۆ بەشدارە راپۆرتێكمان ئامادەكردوە كە لە 2014 وە داعش چۆن مامەڵەی لەگەڵ مەدەنێكان كردوە میدیای عێراقی و كوردستانی لە كاتی گواستنەوەی هەواڵ چ جۆرە روماڵێكیان كردوە". 




رێكخراوی Geneva Call بانگەوازی ژنێف (ژێنەڤا كۆڵ)، رێكخراوێكی ناحكومی بێلایەنە، ساڵی 2000 دامەزراوە كاردەكات بۆ ئەوەی هێزە چەكدارە نارەسمییەكان رێز لە پێودانگی نێودەوڵەتی تایەت بە پاراستنی خەلكی مەدەنی بگرن لە كاتی سەرهەڵدانی ململانێی چەكداری.