بڕیار محەمەد بە کەفالەت ئازاد کرا
میترۆ، رۆژنیوز
دوای ۲٤ ڕوۆژ له ده‌ست به‌سه‌ركردنی بڕیار محەمەد پەیامنێری ئاژانسی "ڕۆژنیوز" بە کەفالەت ئازاد کرا.
دوانیوەڕۆی دوێنێ 15ی ئه‌یلول بڕیار محەمەد پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز کە لە ۲۱‌ی مانگی ڕابردووەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە دەستبه‌سه‌ر كرابوو، بە کەفالەت ئازاد کرا.
بڕیار بە ڕۆژنیوزی وت: وێڕای ئەوەی زیندان خودی خۆی ئەشکەنجەیە، بەڵام لەماوەی ٢٥ ڕۆژدا لە زیندان هیچ ئەشکەنجە و کارێکی نەشیاوم بەرامبەر نەکراوە.
له به‌رواری 21ی ئابی مانگی رابردوو بڕیار محمه‌د په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز لەلایەن ئاسایشی تۆپزاوای سەر بە هەولێرەوە دەستگیرکرا و دواتر ڕەوانەی ئاسایشی هەولێر کرا.
هاوكات سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسانی كوردستان رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی له یه‌ك مانگدا دوو په‌یامنێری ئاژانسی رۆژ نیوز ده‌سبه‌سه‌ركراون و له‌كاتی به‌دواداچونمان بۆ كه‌یسه‌كیانیان، له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، "یه‌ك وه‌ڵاممان ده‌ستكه‌وتوه كه ئه‌و دوو ده‌سبه‌سه‌ركراوه پێشمه‌رگه‌ن".
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ئاژانسی رۆژنیوز له لێدوانێكی بۆ وێستگه نیوز راگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی كادری حزبه‌كان موچه‌كانیان گواستراوه‌ته‌وه سه‌ر حكومه‌ت چ وه‌ك فه‌رمانبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر یان پاسه‌وان، وتشیی " ئه‌م رێككه‌وتنه سیاسییه وایكردوه رۆژنامه‌نوس ببینیت شوناسی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان و پۆلیسیشی له گیرفاندا بێت"
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ باسی له‌وه‌شكرد: له بنه‌ڕه‌تدا ئاسایی نییه موچه‌خۆرێك پێشمه‌رگه یان پۆلیس یان ئاسایش بێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆژنامه‌نوس بێت، وتشیی" حكومه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌م مه‌سه‌له تێهه‌ڵكێشیییه‌ی دوو پیشه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی چاره‌سه‌ر بكات، ده‌بوو له بنچینه‌وه چاره‌سه‌ری بكات".
جه‌ختیشیكرده‌وه " ئێستا پێمان ده‌ڵێن دوو رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی رۆژ نیوز، پێشمه‌رگه‌ن" به‌ڵام ره‌حمان غه‌ریب پرسیاری كرد و وتی:" بۆچی بۆ پێشمه‌رگه و پۆلیس ئاساییه له میدیاكانی تر موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌یان هه‌بێت، به‌ڵام بۆچی بۆ رۆژ نیوز قه‌ده‌غه‌یه؟"
غه‌ریب داوایكرد وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ رێنمایی یان بڕیار بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ربكه‌ن و یه‌كلاییان بكه‌نه‌وه".
به‌لای سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌م جووت پیشه‌یه پێكه‌وه ناگونجێن و به‌رهه‌می ئه‌و پرۆسه‌ی شێواندنه‌یه كه له ئه‌نجامی رێككه‌وتنی سیاسی حزبه‌كاندا هاتۆته ئاراوه و ده‌ڵێت" با ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه‌ی رۆژ نیوز نه‌بنه قوربانی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراو و نا ته‌ندروسته".
AM:10:45:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه