ده‌نگی 180 هه‌زار ئێزدی ده‌فه‌وتێت
میترۆ، دوارۆژ
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داوه هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی ده‌نگ بدات و سندوقی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ناو كه‌مپی ئاواره‌كان دانانرێن و به‌وپێیه‌ش زیاتر له 180 هه‌زار هاوڵاتی ئێزدی كه له كه‌مپی ئاواره‌كاندان و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان له ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بن.
له‌ئێستادا زیاتر له 80%ی ئاواره ئێزدیه‌كانی شنگال نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له‌ناو كه‌مپه‌كانی پارێزگای دهۆك نیشته‌جێن و به‌وپێیه‌ش له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا كه بڕیاره سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت ئه‌و ئاوارانه ناتوانن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن كه ده‌نگه‌كانیان ده‌كاته نزیكه‌ی چوار كوسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
شه‌مۆ قاسم، به‌رپرسی راگه‌یاندن و رۆشنبیری ده‌زگای لالش بۆ رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دواڕۆژ وتی: "به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا ئه‌وان ئه‌م بڕیاره‌یان بۆ ئه‌وه ده‌ركردووه كه ببێته گوشارێك تا هه‌موو ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، به‌ڵام به‌م ره‌وشه خزمه‌تگوزاری و ئه‌منیەی شنگال چۆن ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئه‌مه زۆر ئه‌سته‌مه".
شه‌مۆ قاسم ده‌ڵێت: "ئه‌م بڕیاره زیان به ده‌نگی كورد ده‌گه‌یه‌نێت لە هه‌موو سنووری مادده‌ی 140، چونكه ئاواره‌كان له كه‌ركوكیش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی بوێرانه و یه‌كگرتوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه هه‌بێت و به‌دووری نازانین زیاتر له كورسیەکی كورد له نه‌ینه‌وا له‌ده‌ستبچێت و عه‌ره‌به‌كان پڕی بكه‌نه‌وه".
ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا ئێزدیه‌كانی ناچاركردووه كه سكاڵای یاسایی له‌دژی تۆماربكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.
قادر قاچاغ، به‌رپرسی لقی 14ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان به دواڕۆژی وت: "چه‌ندین گردبوونه‌وه له‌لایه‌ن ئێزدییه‌كانی ناو كه‌مپه‌كان دژی ئه‌م بڕیارانه ئه‌نجامدراوه و هه‌موو موختاره‌كان ئیمزایان كۆكردووه و دژی كومسیۆن سكاڵایان له دادگای باڵای فیدراڵی تۆماركردووه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین".
وتیشی: "ده‌مانه‌وێت سندوقه‌كان له‌ناو كه‌مپه‌كان دابنرێن یان له سه‌نته‌ری شارێكی نزیك و ئێمه ده‌نگده‌ره‌كان ده‌گوازرێنه‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابین ده‌نگدان له شنگال ئه‌نجام بدرێت و ئێزدییه‌كان ناچن بۆ شنگال تاوه‌كو له‌وێ ده‌نگ بده‌ن".
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه شاندێكی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سنووری ناوچه جێناكۆكه‌كان سه‌ردانی به‌غدایان كردووه.
هاشم بریفكانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ دواڕۆژ وتی: "شاندێكی نه‌ته‌وه‌كانی سنووری مادده‌ی 140 چوونه‌ته به‌غدا و داوایانكردووه ئه‌م بڕیاره راستبكرێته‌وه، چونكه دژی مافی ئازادی راده‌ربڕینه و له دادگا سكاڵایان تۆماركردووه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامن".
كورد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا 12 كورسیان هه‌یه و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش له‌و سنووره ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه چوار كورسی له‌ده‌ستبدات.
جه‌میل خدر، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شنگالی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به دواڕۆژی وت: "زیاتر له 80% ئێزدییه‌كانی شنگال له‌ناو كه‌مپه‌كانن و ته‌نیا 20% له شنگال نیشته‌جێن و ئه‌م بڕیاره درێژه‌پێدانی هه‌موو ئه‌و سته‌مه‌یه كه دژی ئێزدییه‌كان ده‌كرێت و وه‌كو یه‌كێتی رازی نابین و باشتره سندوقه‌كان له‌ناو كه‌مپه‌كان دابنرێن و ئه‌گه‌ر گومانیان له ساخته‌كاری هه‌یه با خۆیان چاودێری بكه‌ن".
PM:12:28:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه