میترۆ خولێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌دات
میترۆ
وابڕیاره سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان خولێكی رۆژنامه‌وانی له ژێر ناونیشانی (سه‌ره‌تایێك بۆ كاری رۆژنامه‌وانی) له قه‌زای شێخان ئه‌نجام ده‌دات.
رۆژی یه‌ك شه‌ممه 22ی ئه‌یلولی 2019، ئایهان سه‌عید ئه‌ندامی خۆبه‌خش له سه‌نته‌ری میترۆ سه‌ردانی ئۆفیسی گشتی میترۆی له سلێمانی كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و رێكخه‌ری سه‌نته‌ر كۆبووه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خولێكی رۆژنامه‌وانی له قه‌زای شێخان له ژێر ناونیشانی (سه‌ره‌تایێك بۆ كاری رۆژنامه‌وانی) ئه‌نجام بده‌ن.
وابڕیاره خوله‌كه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت و تێیدا باس له سه‌ره‌تاییه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانی خاوه‌ن ئه‌زمون بكرێت.
AM:11:10:24/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوهتهوه