سوپاسنامە




میترۆ
بەڕێز: دیاری محمد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ


لە رۆژی دووشەممە 25ی ئەیلولی 2019، كۆبوەنەوەی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەری بەرنامەكانی عێراقی رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS ئوسامە هەباهبە، و بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ METRO دیاری محمد، سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی پرۆژەی هاوبەشی هەردولا بۆ ساڵی 2019 بە شێوەیەكی زۆر باش كارەكانتانی هەڵسەنگاند.
بەڕێزتان كە لە ناوەراستی ئەیلولی 2016 وە سەرەتا وەك بەرپرسی كارگێڕی، پەیوەندیتان بە سەنتەری میترۆ كردوە، كاری باشتان كرد بۆ رێكخستنی كارەكان كردوە بۆیە لە سەرەتای ساڵی 2017 وە، بە پێی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باوەڕپێكراوان ( بڕگەی 4 ی مادەی شەش) ی پەیڕەوی ناوخۆی بڕیار درا بە دامەزراندنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن كە تیایدا ئەركی پۆستی بەڕێوەبەرتان پێدراوە.


دەمانەوێت بە ناوی ئەنجومەنی باوەڕپێكراونی سەنتەری میترۆ زۆر سوپاست بكەین لە هەڵسوڕانی كاری رۆژانەی تایبەت بە پرۆژەی هاوبەشمان لەگەڵ IMS و كارەكانی تریش، هیوادارین بەردەوام سەنتەرەكەمان جێگەی متمانەی رێكخراوە نێودەوڵتییەكان بێت، تۆش هەر سەركەوتوو بێت.


بۆردی سەنتەری میترۆ
26ی یەیلولی 2019


PM:02:21:26/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌