وفدێكی فەرەنسی لە كوردستانن میترۆ پێشوازی لە رێكخراوی CFI فەرەنسی كرد







میترۆ
دوێنێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 1ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2019، سێ شەممە بە ئامانجی داڕشتنەوەی پرۆگرامێكی تایبەت بە یەكسانی جێندەری و بەهێزكردنی رۆڵی ژن لە میدیا وفدێكی نێردەی فەرەنسی لە سەنتەری میترۆ لەگەڵ مامۆستای زانكۆو رۆژنامەنوسانی ژن و چالاكوانی مافەكانی ژنان كۆبونەوە.


وەفدی نێردراوی فەڕەنسی پێكهاتبوون لە (ئینگرید بێرتۆ) بەرپرسی پرۆگرامەكانی عێراقی ئاژانسی سی ئێف ئای میدیا CFI ، (شەیدا حیسامی) راوێژكار سی ئێف ئای میدیا CFI بۆ جێندەر ومیدیا و بەڕێوبەری گشتی ڕێكخراوی فەڕەنسی یارمەتی مرۆیی.
سەرەتای كۆبونەوەكە رێكخەری سەنتەری میترۆ بەخێرهاتنی وەفدەكەو بەشداربوانی كردو رایگەیاند وەك پشتیوانی بۆ ئامانجەكانی CFI ئەم كۆبونەوە راوێژكارییەمان رێكخستوە بە هیوای بە بەشداری ئێوە بتوانن پرۆگرامەكانیان سەبارەت بە جێندەرو بەهێزكردنی ژن لە میدیای كوردستانی وعێراق، دابڕێژن.


رێكخەری میترۆ باسێكی كورتی سەبارەت بە پرۆژەكانیان لەگەڵ IMS دەنیماركی و INTENEWS ئەمریكی بە تایبەتیش پرۆژەی (دەنگەكانمان) كە میترۆ وەك شەریك كار بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی رۆژنامەنوسان دەكات لە نوسینی راپۆرتی هەستیار لەسەر جێندەر.


پاشان شەیدا حیسامی راوێژكار سی ئێف ئای میدیا CFI بۆ جێندەر ومیدیا ئامانجی سەردانی وەفدەكەی خستە روو كە ڕاوێژكردنە لەگەڵ رۆژنامەنوسان و پسپۆرانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بەمەبەستی داڕشتنەوەی پرۆگرامێكی تایبەت بە یەكسانی جێندەری و بەهێزكردنی ژن لە میدیا .


(ئینگرید بێرتۆ) بەرپرسی پرۆگرامەكانی عێراقی ئاژانسی سی ئێف ئای میدیا CFI لە ووتەكانیدا باسی لە گرنگی كۆبونەوەكە كردو خۆشحاڵ بوو بە بەشداری و خەمخۆری ژنان بۆ كێشەكانیان و تیشكی خستە سەر گرنگی بەهێزكردنی ژنان و یەكسانی جێندەری ووتی" دەخوازین هاوكار بین لە بەهێزكردنی‌ رۆڵی میدیا وەكو رێگایەك بۆ گەشە پێدان و بەرێوبردنێكی دێمۆكراسیانە"


پرۆژەكانی رێكخراوی سی ئێف ئای میدیا CFI جەخت لە هێزكردنی ژنان لە دەكات لە رێگەی میدیاوە.


بەشداربووانی كۆبنەوەكە بە گەرمی گفتوگۆیان لەگەڵ وەفدی میاوان كرد، وفدی میوان زۆر خۆشحاڵ بوون بەو بیرو بۆچونانەی سەبارەت بەم پرسە گرنگە خرانە روو.


وەفدەكە رۆژی دوو شەممە لە پەرمانی كوردستان لەگەڵ لوقمان وەردی سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان ، ڕۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی كردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان ،كۆبونەوە.


هەروەها لە بەرنامەیاندایە كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، سەفارەتی فەرەنسی و سەرۆكایەتی كۆمارو حكومەتی عێراقی، ببیینن و باسی پرۆژەكەیان بكەن..


AM:10:22:02/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌