پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ كۆچی دوایی كرد
میترۆ
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2019) پرۆفیسۆر و كه‌سایه‌تی ناوداری كورد (دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ) كۆچی دوایی كرد كه ئه‌وه‌ش خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه له بواری رۆشنبیری و ئه‌ده‌بیی گه‌لی كورد-دا.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچ كردوو دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و هاوبه‌شی خه‌می (كاك فاروق مه‌لا مسته‌فا) برای كۆچكردوو ده‌كه‌ین و دوا كۆسپی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت.
دكتۆر عیزه‌دین كوڕی مه‌لا مسته‌فای صهفوهتی كوڕی حاجی مه‌لا ره‌سوڵی دێلێژه، ساڵی 1934 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی رۆشنبیر و ناودار و نیشتیمانپه‌روه‌ری سلێمانی هاتووه‌ته دنیاوه.
دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ هه‌ر زوو تێكه‌ڵی دنیای ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری و چالاكییه سیاسیه‌كان بووه. یه‌كێك بووه له‌و چه‌ند خوێندكاره كورده‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی عێراقدا بۆ ته‌واوكردنی خوێندن روویكرده یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و بڕوانامه‌ی (ناوك)ی له ئه‌ده‌بی كوردیدا وه‌رگرت.
دكتۆر عیزه‌دین-ی نه‌مر، پرۆفیسۆر و مامۆستای زانكۆ و سه‌رچاوه‌ی زانیاری و نووسه‌ر و تێكۆشه‌ر و پێشكه‌وتنخواز، له‌ئاستی كوردستان و عێراق و هه‌موو ناوچه‌كه كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوه و له بواره جیاجیاكانی ئه‌ده‌ب و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ساخكردنه‌وه‌ی بابه‌ته ئه‌ده‌بییه‌كان و نووسینی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و بڵاوكراوه و وتار و دیداره.
ژیان و ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی خه‌بات و تێكۆشان و به‌خششی ئه‌م كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌یه هێنده زۆر و به‌ربڵاوه كه لێره‌دا جێی نابێته‌وه و مافی خۆیی پێ‌نادرێت.
AM:11:02:03/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوهتهوه