ڤیدیۆ:قەناس بەدەستەکان خۆپیشاندەرانی بەغدا دەکەنە ئامانج
میترۆ، ناس کورد
هاوشێوه‌ی كردنه ئامانجی سه‌ربازانی ئه‌مریكیی له‌ساڵانی ڕابردوودا، جارێكی تر قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی به‌غدا ده‌ركه‌وتن کە خۆپیشاندەران دەکەنە ئامانج.
دوو ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی عێراق ئاشكرایانكردووه، له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكی چه‌كدارییه‌وه له‌ناو شاری به‌غدا قه‌ناس به‌ده‌ست بڵاوه‌یپێكراوه و ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژراون.
شانه‌ی ڕاگەیاندنی ئه‌منیی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ركی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و پاراستی خۆپیشانده‌رانیان له‌سه‌ره چه‌كیان به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵام چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست كه له‌لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌سته‌وه چه‌ند كه‌سێك له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار كراون.
لای خۆشیه‌وه ڕوانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له‌ناوه‌ندی شاری به‌غدا پێنج خۆپیشانده‌ر به‌گوله‌ی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان كوژراون.
ئاماژه‌ی بەوەشکردووە “به‌كارهێنانی قه‌ناس بۆ كردنه ئامانجی خۆپیشانده‌ران پێشكه‌وتنێكی نوێیه کە پێشتر ڕووینه‌داوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان كه‌س بونه‌ته قوربانیی كه یانزه كه‌سیان به‌سه‌ختی سه‌ریان به‌ركه‌وتووه و برینه‌كه‌شیان قورسه”.
ڕوانگه‌ی عێراقی ئاشكراشیكردووه، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بەغدا قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه و خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌نه ئامانج.
AM:10:48:05/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه