بانگەوازێکی کراوە لەلایه‌ن ڕێکخراوی ئینتەرنیوز و هاوبەشه‌كانی




میترۆ
ڕاهێنانی‌ ڕۆژنامەنووسان لە بواری نوسینی ڕاپۆرتی ئابووری و سیاسی
رێككه‌وت: ٢١ بۆ ٢٥ ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٩
شوێن: سلێمانی
ئامانج: ئه‌نجامدانی زنجیرەیەک وۆرکشۆپ بۆ پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەنووسانی ژن لە بواری نوسینی ڕاپۆرتی ئابووری و سیاسی.


ڕێکخراوی ئینتەرنیوز بە مه‌به‌ستی ڕاهێنان لەسەر نوسینی ڕاپۆرتی ئابووری و سیاسی، بۆ رۆژنامەنوسانی ژن و پەرەپێدانی تواناییەکانیان لەم بوارەدا ئەم زنجیرە وۆرکشۆپە ئەنجام دەدات.


ئەم زنجیرە وۆرکشۆپانە بۆ ئەمساڵ بە بەشداریی ٢٠ ڕۆژنامەنوسی ژن بەرێوە دەچێت ، بۆ رۆژنامه‌نوسانی کەناڵە میدیاییەکان ئەنجام دەدرێت. وۆرکشۆپەکە ڕاهێنانی پراکتیکی لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتدا لە خۆ دەگرێت. بەشداربووەکان فێری ئامادەکردنی راپۆرت ده‌بن سه‌باره‌ت بە پرسە ئابووری و سیاسییەکان، هەروەها خستنه‌رووی رۆژنامه‌وانیی بۆ کێشە ئابووری و سیاسییەکانی کۆمەڵگە، ئه‌مه‌ش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانایی رۆژنامەنوسانی ژن لەم بوارانەدا.
بەشداربووان تەنها لە ڕەگەزی مێ دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، بەگویرەی ئامانجەکانی چالاکییەکە ده‌بێت ١٠٠ ٪ی بەشداربووان لەڕەگەزی مێ بن.


مەرجەکان بۆ پێشکەشكردنی داواكاریی به‌شداربوون:
- ئەزموونی دوو ساڵ كاركردن لە میدیایەکی نوسراو، ئۆنلاین، دەنگیی یان ڕەنگیی.
- ئەو ڕۆژنامەنووسانەی كاری ئازاد دەکەن لە میدیا ناوخۆیی، نێودەوڵەتی یان وێبسایتەکان.
هه‌موو ئەو ژنە رۆژنامەنوسانەی خوازیارن بەشداربن؛ پێویستە ئەم داواكاریی و دۆكیۆمێنتانه‌ی خوارەوه‌ بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەinternews.aswatuna@gmail.com
- سی ڤی CV
-نمونەیەک لەکاری بڵاوکراوەی پێشوو/ لینکی ئەلیکترۆنی بابەتی بڵاوکراوە لە رۆژنامە و ماڵپەرەکاندا
- وێنه‌یه‌ك لە پاسپۆرت


تێبینی: دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان ١٥-١٠- ٢٠١٩ - کاتژمێر ١:٠٠پاش نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر.
ئەوداواکارییانە ره‌چاوناكرێن کە دوای ئەم كاته‌ ده‌ستنیشانكراوه‌ پێشکەش دەکرێن.


AM:11:03:05/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌