به‌غداد: هێرش كرایه سه‌ر چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی
میترۆ
دوێنێ شه‌ممه 5ی تشرینی یه‌كه‌م، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ر به‌شێك له نووسینگه‌كانی كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، هێرشبه‌ره نه‌ناسراوه‌كان چوونه‌ته ناو نووسینگه‌كانی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه-ی سعوودی و Dijlah TV عێراقی و كه‌ناڵی NRT عه‌ره‌بی و ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كانیان شكاندوون.
هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئه‌نادۆڵكه‌وتووه له شاری زیقار-یش هێرش كراوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌ی Al-Ahwaz TV عێراقی.
لە رۆژی سێ شەممە ١ی تشرینی یەکەمی 2019، له بەغداو ژمارەیەک پارێزگای باشووری عێراق خۆپیشاندانی گەورەی بەخۆوە بینیووە و به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
AM:11:01:06/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه