نەتەوەیەکگرتوەکان داوای لێپرسینەوە لهو بهرپرسانه دهكات كه بەرپرسیارن لە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران
میترۆ، زەمەن
نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان داوا دەکات توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران ڕابگرن و دەشڵێت ، دەبێت لێپرسینەوە لەو لایەنانە بكرێت کە بەرپرسیارن لە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران.
جینین هێنس نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لە بەیانێکدا کە لە فەیس بوکی تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاندوە ، بەداخەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان گیانیان لەدەستداوە بەبێ هۆکار و قەرەبو ناکرێتەوە، کە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە بوونی ژمارەیەکی زۆری کوژرا و بریندار دەکات، پێویستە ئەمە بوەستێنرێت.
لە نوسینەکەیدا ، داوا دەکات ئەم دۆخی توندوتیژیە ڕابگیرێت، و بەدەم داواکاری خۆپیشاندەرانەوە بچن و لێپرسینەوە لە و کەسانەش بکەن کە بەرپرسیارن لە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران.ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی شەش ڕۆژە خۆپیشاندانەکانی عێراق دەستیپێکردوە،و بەپێی ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی چوار ڕۆژدا ١٠٤ کەس کوژراون و نزیکەی ٤ هەزار کەسیش بریندار بوون.
AM:11:08:06/10/2019
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه