کتێبی هزر و هەڵوێست لای عیزەدین مستەفا رەسوول بڵاودەکرێتەوە




میترۆ، رووداو 




هەفتەی داهاتوو کتێبی هزر و هەڵوێست لای عیزەدین مستەفا رەسوول لە نووسینی زانیار قڕگەیی بڵاودەکرێتەوە.


رۆژنامەنووس زانیار سەردار قڕگەیی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کتێبی هزر و هەڵوێست لای عیزەدین مستەفا رەسوول167 لاپەڕەیە، ئێستا لە چاپخانەیە کاری چاپکردنی بەردەوامە هەفتەی داهاتووش بڵاودەبێتەوە.


زانیار قڕگەیی دەڵێت "کتێبەکە لە سێ دیداری دوورودرێژ پێکهاتووە، کە تایبەتە بە مستەفا بارزانی، ریفراندۆم، لەگەڵ نامەیەکی سەرۆک مەسعود بارزانی کە 5 مانگ بەر لە راپەڕین بۆ د. عیزەدینی دەنێرێت و راوێژی لەگەڵ دەکات بۆ خۆسازدان بۆ راپەڕینی گەلی کوردستان لە بەهاری 1991دا".


رۆژی پێنجشەممە، 3ی تشرینی یەکەم پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوول لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، کە قەڵەمێکی دیاری بواری ئەدەب و مێژووی کوردبوو. 


PM:05:55:06/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌