ئاڤان جاف ده‌ستنیشانكرا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بیرۆكه و پرۆژه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری لاوان
میترۆ
ئاڤان جاف وه‌ك رۆژنامه‌نووس و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژن، ده‌ستنیشانكرا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بیرۆكه و پرۆژه‌كانی دهستێشخهری لاوان كه له‌لایه‌ن ده‌گای روانگه بۆ ساڵی 2019، راگه‌ندراوه.
ئاڤان جاف سه‌رنوسه‌ری ڤاری ژن له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه، وه‌ك رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ژن دهستنیشانكرابووین بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بیرۆكه و پرۆژه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری لاوان، كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگای روانگه بۆ ساڵی 2019 راگه‌یاندرابوو.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه، تێدا 12 بیرۆكه هه‌ڵبژێردرا و رۆیشته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی كوردستان، ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی دڵخۆشی و ده‌ستخۆشی بوو، وزه‌و توانای لاو و گه‌نجه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره گه‌وره‌كان بوو، چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان و سۆران، ئاماده‌یی و ریَژهی كچان و ژنان له پرۆژه‌كه دلخۆشییهكی گه‌وره‌تر بوو بۆ من.
ئاڤان جاف ده‌ڵێت: خۆشحاڵتربووم كاتێ به‌شێكی زۆر له كه‌سه براوهكانم بینی له رابردوو له گۆڤاری ژن چیرۆكی سه‌ركه‌وتنیان بلاوكراوه‌ته‌وه و هاوكاریان بووم له گه‌یشتنی بیرۆكه‌كانیان.
هه‌میشه گۆڤاری ژن سه‌كۆ و وێستگه‌یه‌كی كراوه‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه و خستنه‌ڕووی به‌هره‌و تواناكانی كچ و ژنانی وڵاته‌كه‌م.
AM:10:54:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوهتهوه