لە عێراق جارێکی تر هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕاگیرا
AM:11:18:09/10/2019


میترۆ، سپی‌ میدیا 
بەپێی تۆڕی‌ نتبلوکس بۆ چاودێری‌ هێڵەکانی‌ ئینتەرنێت، دوای ئەوەی دوێنێ بۆماوەیەک هێڵەکانی ئینتەرنێت لە عێراق ئاسایی بۆوە، بەڵام لە کاتژمێر چواری عەسری دوێنێوە  جارێکی‌ تر تۆڕی‌ ئینتەرنێت لەناوچەکانی‌ ناوەڕاست و باشوری‌ عێراق ڕاگیراوەتەوە. 


هاوکات کۆی‌ کاتژمێرەکانی‌ ڕاگرتنی‌ هێڵی‌ ئینتەرنێت لە عێراق گەیشتووەتە ١٤٠ کاتژمێر، کە لە چوارشەممەی‌ ڕابردووەوە دەستیپێکرد، دوای‌ سەرهەڵدانی‌ خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی‌ دیکەی عێراق. 


ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەبارەت بە خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزیەكانی بەغدا كۆبووەوە، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكە ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بوو.