وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌ستی له وته‌بێژی كێشایه‌وه
میترۆ
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك راگه‌یاند.
فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: نزیکەی پێنج ساڵە وەک ووتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە ئەرک و کار دام و بەردەوام ئەوەی توانیومە خزمەت بە بوارەکەی خۆم بگەیەنم بەفەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە پۆستی ووتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری پێشکەش بە بەرێز وەزیری رۆشنبیری کرد.
ده‌قی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی:
سڵاو ھاوڕێیانی ئازیز، میدیاکاران و ھاوپیشەکانم لە راگەیاندنەکان.
پێم خۆشە لێرەوە پێتان رابگەیەنم ، نزیکەی پێنج ساڵە وەک ووتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە ئەرک و کار دام و بەردەوام ئەوەی توانیومە خزمەت بە بوارەکەی خۆم بگەیەنم، بۆیە لێرەوە دەمەوێ پێتان بڵێم:
بەفەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە پۆستی ووتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری پێشکەش بە بەرێز وەزیری رۆشنبیری کرد، واتە ئێستا بە فەرمی پەیوەندیم بەکارو ئەرکی ووتەبێژی نەما ھیوادارم لە ئەرک و کاری داھاتووم دا خزمەت بە بوارێکی تر بگەیەنم
رێز ی دووبارەم
فەرھەنگ گۆمەشینی
٢٠١٩/١٠/١٦
PM:03:23:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 64
جار خوێنراوه‌ته‌وه