پارێزگاری سلێمانی: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له كوشتنی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د ده‌سپێكردوه
میترۆ، وێستگه نیوز
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌وردیی لێكۆڵینه‌وه‌یان له تاوانی كوشتنی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌دی هاوسه‌ری ده‌ستپێكردوه.
له په‌یامێكدا كه شه‌وی چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند كه كوشتنی ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانه محه‌مه‌د، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.
له‌په‌یامه‌كه‌یدا پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاندوه: به‌داخێكی زۆره‌وه، ئه‌مشه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانی كارامه‌و دیاری كوردستان؛(كاكه ئامانج محه‌مه‌د)و (خاتوو لانه محه‌مه‌د)ی هاوسه‌ری و مناڵه ئازیزه‌كه‌یان (هانۆ)؛ گیانیان لە دەستدا.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر راگه‌یاندوه: به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه به‌توندی ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییه شه‌رمه‌زارده‌كه‌ین و پرسه‌و ماته‌مینیی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین و هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌وردیی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌م تاوانه ده‌ستپێكردوه.
پارێزگاری سلێمانی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: ڕێگانادرێت له ژێر هیچ پاساو ناونیشانێكدا ئارامیی و ئازادیی و ئاسایشی هاوڵاتیان و به‌تایبه‌تیش ڕۆژنامه‌وانان؛ بشێوێندرێن.
AM:12:13:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه