سه‌ردانی‌ میترۆ و سه‌ندیكا بۆلای‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌





میترۆ
بەیانی‌ ئه‌مرۆ رێكخه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان   لەگەڵ سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسان لە سەر داوای بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی عەمیید ئاسۆ شێخ تەها، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانیان كرد. 


له‌و سه‌ردانه‌دا هەندێ زانیاری نوێی سەبارەت بە تاوانەكەی شەوی رابردوو كە تیایدا هەردوو رۆژنامەنوس (ئامانج بابانی و لانە محمد و مناڵدا ساواكەیان) گیانیان لەدەستدا .


هەندێ وردەكاری شانۆی تاوانەكەی خستە بەردەستمان داوامان لێكرد و ووردەكاری لێكۆڵینەوەی سەرەتایی بخاتە بەردەستی رۆژنامەنوسان و رای گشتی.


بڕیارە سەعات 12ی نێوەڕۆی ئەمرۆ پێج شەممە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی بۆ دەزگاكانی میدیا ساز بكەن وردەكاری روداوەكە بخاتە بەردەستی رای گشتی


AM:11:31:17/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌