سه‌ردانی‌ هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس هیوا مه‌حمود عوسمان و خالید سلێمان بۆ میترۆ
PM:01:19:20/10/2019


میترۆ
به‌یانی‌ ئه‌مرۆ هه‌ریه‌ك له‌ رۆژنامەنوس هیوا محمود عوسمان، رۆژنامەنوس و چالاكوانی ژینگە خالید سلێمان،سه‌ردانی‌ ئۆفیسی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆیانكرد و  باس لە بارودۆخی گشتی كراو لە ناویدا خۆپیشاندانەكانی بەغدا.


هیوا وەك پەیامنێر (هەرچەند بۆ هیچ میدیایەك كاری نەدەكرد ) بە مۆبایلەكەی هەواڵی نارەزایەتی و خۆپیشاندانەكانی شارێ بەغدای دەگواستەوە، دەسلەاَتی شپرزە كردبوو، لە چوار لاوە بەدوایەوە بوون بەڵام هەر دەربازی دەبوو چونكە خەڵكی نارازی خەریتەی رێگاكەی بوو.


هیوای مەمحمود عوسمان، یەكێك لە دیارترین دامەزرێنەرەكانی سەنتەری میترۆیە، ئەمڕۆ پێكەوە باسمان لە ئەگەرەكانی 25ی ئۆكتۆبەر كرد، ئەو رۆژەی كە دانراوە بۆ سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانی شارەكانی بەغدای پایتەخت و باشور.


مۆركی سەربەخۆی لیژنەو رێكخەرانی، باسمان لە هەڵوێستی پارتە سیاسییەكان و سەنگیان لەناو خۆپیشاندنەكان، دروشم و ئامانج، ئەگەرەكانی گواستنەوەی بۆ شارەكانی هەرێم.


سوپاس بۆ سەردانی هەردوو هاوڕێی ئازیز، خالید سلێمان و هیوا مەحمود، پشتیوانی بەردەوامیان لە ئامانجەكانی سەنتەر.