كۆبونەوەی هاوبەشەكانی IMS




میترۆ
ئەمڕۆ هەینی ( 25 تشرینی یەكەم 2019) لە ئۆفیسی سەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبونی (ئوسامە هەباهبە)، بەڕێوەبەری بەرنامەكانی عێراق لە رێكخراوی IMS دانیماركی، دكتۆر زاهیرە حرب مامۆستای میدیا لە زانكۆی سیتی/لندن، نجات عبدالحق بەرپرسی چاودێری و هەڵسەنگاندن لە رێكخراوی IMS، كۆبونەوەی هاوبەشەكانی IMS بە ۆرك شۆپێك دەستی پێكرد.


لەم كۆبونەوەیه‌ لە رێگای سكایپەوە هەریەك لە مالین بالم راوێژكار جیندەر لە IMS و مونا پور راوێژكاری جیندەر لە رێكخراوی IMS مستەفا محیی سەنوسەری مەدەی میسری، بەشداری كۆبونەوەكە دەكەن.


نوێنەری تۆڕ و رێكخراوەكان: رێكخراوی ئەمەلی عێراقی، سەندیكای نیشتمانی، رۆژنامەنوسانی عێراق، تۆڕی رۆژنامەنوسانی بنكۆڵكاری عێراق NIRJ، گۆڤاری ژن، سەنتەری نایا بۆ راهێنانی میدیا NAYA، بورج بابل، گروپی رۆژنامەنوسانی موصل، بەشدارن.


كۆبونەوەكە بۆ هاوكاریكردنی شەریكەكانی IMS ە، بۆ فراوانكردنی پانتایی كاری میدیاییە بۆ جۆری كۆمەڵایەتی، رەهەندە یاساییەكانی مافەكانی ئافرەتان و یەكسانی واقیع و ئالانگارییەكانی، جۆری كۆمەڵایەتی لە ناو رێكخراوە هاوبەشەكانی IMS، پیشخستنی سیاسەتی رێكخراوەكان لە بواری یەكسانی جێندەری، كۆمەڵێك پرسی تایبەت بە پەیڕەوی ناوخۆو بەرنامەی رێكخراوە شەریكەكان.


رێكخراوی International media support) IMS)، رێكخراوێكی دانیماركی قازانج نەویستە، كاردەكات بۆ پشتیوانی رێكخراوەكان، دامەزراوەكانی میدیای سەربەخۆ لەو وڵاتانەی دەربازیان بووە لە شەڕو ململانێی چەكداری. لە لایەن وەزارەتەكانی دەرەوەی وڵاتانی دەنیمارك، سوید، نەرویج، پاڵپشتی دارایی دەكرێت.


PM:12:06:25/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌